University of Raparin Logo
  • د.یوسف گۆران: زمانی نەتەوەیمان کۆڵەگەیەکی سەرەکی شوناسی نەتەوەکەمانە

    د.یوسف گۆران: زمانی نەتەوەیمان کۆڵەگەیەکی سەرەکی شوناسی نەتەوەکەمانە

  • سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانکۆی راپەڕین کۆتایی بە کارەکانی هێنا

    سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانکۆی راپەڕین کۆتایی بە کارەکانی هێنا

  • خوێندکارانی بەشی کیمیا دووەمین فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەیان ئەنجامدا

    خوێندکارانی بەشی کیمیا دووەمین فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەیان ئەنجامدا

واتاى لۆگۆى زانكۆى راپه‌ڕين

١. تێكڕای ره‌نگه‌كان هێمان بۆ ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان، جگه‌ له‌ بنكه‌ی مه‌دالیاكه‌، به‌ره‌نگی سوری جه‌رگی، كه‌ ره‌نگی ئاڵای (زانكۆی راپه‌ڕین)ه‌، هه‌روا به‌ زمانی ئینگلیزی ناوی (زانكۆی راپه‌ڕین)ی له‌سه‌ر نوسراوه‌.

٢. خۆره‌كه‌.. جگه‌ له‌وه‌ی هێمایه‌ بۆ خۆری ئاڵای كوردستان، ئاماژه‌ی روناكییشه ‌بۆ ناوچه كه.

‌٣. ژماره‌ی تیشكه‌كانی خۆره‌كه‌ (٢٤) تیشكه‌، كه‌ هێمایه‌ بۆ رۆژانی (٢٤/٤/١٩٧٤ و ١٩٨٢)ی قه‌ڵادزێ‌، كه‌ رۆژی بۆردومان و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت یه‌ك له‌دوای یه‌ك، هه‌روا ساڵی (٢٠١٠)ی له‌سه‌ر نوسراوه‌، كه‌ هێمایه‌ بۆ ساڵی دامه‌زراندنی (زانكۆی راپه‌ڕین).

٤. كتـێـبــه‌كــه‌.. هێمـای خوێـندن و زانســت و كرانه‌وه‌یه‌، لاپــه‌ڕه‌ سپییه‌كانیشی نیشــانه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه‌ له‌ مێژووی گه‌لی كورد، هه‌روەها ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی لای راست پێنج (٥) لاپه‌ڕه‌‌ و لای چه‌پ سێ‌ (٣) لاپه‌ڕه‌یه‌، كه‌ هێمان بۆ (٥/٣) رۆژی راپه‌ڕینه‌مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی باشوری كوردستان، كه‌ له‌ شاری رانیه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد. هه‌روه‌ك ناوی (زانكۆی راپه‌ڕین) له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی به‌ زمانی كوردی نوسراوه‌.

٥. نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌.. هێمایه‌ بۆ بایه‌خی قه‌ڵه‌م له‌ زانست و په‌روه‌رده‌دا‌و، هه‌روا مه‌شخه‌ڵێكی به‌ ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ره‌، كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ وه‌ك مه‌شخه‌ڵێك له‌ناوچه‌كه‌دا روناكی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

٦. كۆی لۆگۆكه‌ وه‌ك میدالیایه‌ك وایه‌، كه‌ هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زانكۆیه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ناوچه‌كه‌ی به‌خشیوه‌.

تیشكــی زانكــــۆی راپــه‌ڕیـن  دای له‌ خــــاكـی كـوردنـشـیـن
بوو به‌ مایه‌ی شــــادی ژیـن سه‌رفــرازی و گـــــــوڕ و تین
له‌و رێ سه‌خت و هــه‌ورازه‌ بوو بـــــه‌ خـــــــــۆری ده‌روازه‌
ئـــــــومێدی نه‌وه‌ی تـــــــــــازه‌ بـــۆ پـێـشـكـه‌وتن كارســـــــازه‌
دوای چه‌ندان خـاكـه‌ســـــاری چــه‌وســــــــــانه‌وه‌و زۆرداری
زانكۆی هێـمـــای رزگـــــــاری بـــــۆ ئێمـــه‌ بوو به‌ دیــــــاری
زانكـۆی ده‌ستكـه‌وتی خه‌بات هـیــــــــــــوای دواڕۆژی وڵات
مه‌كۆی خێر و بێر و هـــــــات بیری گه‌ل رووناك ده‌كــــــات
ده‌ستكــــه‌وتی پـێـنجی سێـیـه‌ بــــــــۆ كورد مه‌شـخـه‌ڵی رێیه‌
مـــــژده‌ی بـــــــه‌ختیاری پـێـیه‌ بینــــایی شـــــــــــــــــارو دێـیــــه‌

نوسینی : م. مصطفی سیدمینه‌ مصطفی           ئاواز : هیوا مصطفی

 

کلیک بکە بۆ داگرتنی لۆگۆی  زانکۆی ڕاپەڕین

کلیک بکە بۆ داگرتنی سرودی زانکۆی ڕاپەڕین

کلیک بکە بۆ داگرتنی سرودی ئەی رەقیب

 

کۆلێژ و بەشەکان

  • پەروەردە

    ئامانجى سەرەکى کۆلێژى پەروەردە ئامادەکردن و ڕاهێنانى خوێندکارانە لە ڕووى زانستى و پەروەردەییەوە بۆ ئەوەى ببنە مامۆستاى پسپۆڕ و تایبەتمەند لە بوارى فێرکردنى زمان و پەروەردەکردن.

    پێکهاتەى کۆلێژ لە ڕووى بەشەوە

    بەیانیان، لە چوار بەش پێکهاتووە: بەشى پەروەردە و دەرونزانى + زمانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى) ئێواران، لە دوو بەش پێکهاتووە: زمانى (کوردى + عەرەبى)

  • پەروەردەی بنەڕەت

    کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ناوەندێکی زانستیی پەروەردەییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ کرایەوە، پەیامی سەرەکی بریتیە لە ئامادەکردنی مامۆستای لێھاتوو، بۆ ئەوەی لەو بەش‌و پسپۆرییانەی کە لە فاکەڵتیدا ھەن، ببنە پەروەردەکارێکی باش و وانەبێژێکی سەرکەوتوو، لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتیدا (باخچەی ساوایان تاکو پۆلی 9ی بنەڕەتی).

    لەم بەشانە پێکدێت

  • پێگه‌یاندی کادیری کشتوکاڵی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی باخ و پرۆژه‌ کشتوکاڵییه‌کان وه‌ک ( نه‌مامگه‌، دارستان، باخی میوه‌، هتد.) هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوون توانای خوێندکار له‌ بواره‌ جیاجیاکانی باخداری به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵی و زیادکردنی به‌رهه‌م به‌جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی کشتوکاڵی نوێ به‌شێوه‌یه‌ک که ‌له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م بگونجێت.

  • پەرستاری

    دروستكردنی كادری په‌رستاری زانستی و تایبه‌تبه‌ ڕێگای زانستی و ئاستی توانستی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه‌ بڕوات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست هاتوون له‌ بواره‌كانی پزیشكی و په‌رستاری

  • سامانی ئاژەل

    بەشی سامانی ئاژەڵی ھەوڵدەدات بۆئەوەی ببێتە ناوەندێکی زانستی ئاست بەرز بۆ ھاندان و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زانستی و تەکنیکی ، ھەروەھاپێشکەش کردنی ڕاوێژو بیروڕای زانستی دروست و تازە بۆ پرۆژەی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری سامانی ئاژەڵی و بەشداریکردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردنی ئابوری کوردستان و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی لەڕێگای گرینگیدانی زیاتر بە سامانی ئاژەڵی.

  • ئەندازیاری شارستانی

    كۆمه‌ڵگای ئه‌ندازیاری و بنیاسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ده‌كات. به‌و پێیه‌ ئه‌ندازیاران و بیناسازی له‌ ئاینده‌شدا پشت ده‌به‌ستێ به‌ زانستی بنچینه‌یی ئه‌ندازیاری و و ژمێریاری سه‌رده‌مانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان. بۆیه‌ ئێمه‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر بنه‌وانی ئه‌ندازیاری وه‌ به‌كارهێنانه‌كانی له‌ دنیای پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌. به‌شه‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت پێشه‌نگ بێت له‌به‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌و به‌پێزی خوێندنی زانستی ئه‌ندازیاری و دیزاین و به‌كارهێنانی

  • ئامانجى پەروەردەو دەرونزانی

    پێگەیاندنى کادیرى سەرکەتو شارەزا لە بوارى دەرونى و پەروەردەیى و هەروەرها ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەسەرجەم بوارەکانى دەرونزانى و لێکۆڵینەوە لە کێشەکان و دەستنیشانکردنى هۆکارەکان و برەودان بەمەبەستى گرتنەبەرى ڕێگاچارەى کێشەکانى، کە لاى تاک گەڵاڵە دەبێت، بایەخدانى زیاتر بە بوارە دەرونى و پەروەردەییەکان لەسەرجەم شوێنەکان، بەتایبەتی ناوەندە پەروەردەییەکان ئامانجى بەشی پەروەردەو دەرونزانیە.

  • زانست

    کۆلێژی زانست ژینگەیەکی لەبار و گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لەخۆگرتنی خوێندکارە توانادارەکان و پێشکەشکردنی هەلی خوێندن و بەکارهێنانی توانا و وزەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی سەرکەوتوو بۆ، ئەوەی ببنە دەرچووی سەرکەوتو و داهێنەر

  • زانستە مرۆڤایەتیەکان

    كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان, له‌ چوار به‌ش پێكدێت: (مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه‌، یاسا). ژماره‌ى خوێندكارانى كۆلێژه‌كه‌ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦- ٢٠١٧) بریتییه‌ له‌ (٩٠٤) خوێندكار. ئه‌م كۆلێژه‌ پێنج خولى ده‌رچووى هه‌یه‌.

    لە چوار بەش پێکهاتووە

ئاماری زانکۆ

5

کۆلێژ


27

بەش

212

مامۆستا


4895

خوێندکار

ئەندامین

DAAD
irex

                      
erasmusmu

EURAS
IAU