University of Raparin Logo

وته‌ی سه‌رۆکی زانکۆ

پەیامی سەرۆکی زانکۆ   

خوێندکاری ئازیز  

بە خێربێن بۆ ماڵپەری زانکۆیی ڕاپەرین ، خۆشحاڵین کە سوپاستان بکەین بۆ گرینگیدان بە ماڵپەری زانکۆکەمان ،لەم ماڵپەرە تایبەتەدا دەتوانن زانیاری تەواو لەسەر ڕەوشی خوێندن دەستەی زانستی و چالاکی یە زانستی و هونەرییەکانی فاکەلتیەکانی زانکۆکەمان بە دەست بهێنن.
خۆشەویستان زانکۆی ڕاپەڕین ناوەندێکی خوێندنی باڵای تازە دامەزراوە ،گەشە پێدان و گرنگی دان بەو زانکۆیە ئەرکی هەموو زانستخوازێکە  .
بۆیە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆمان لە بوارە زانستیەکان و ئامادەکردنی نەوەیەکی نوێ-ی خوێندکاران کە بە توانابن و ئاشنابن بە زانست و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی سەردەمیانە ، ئامانجمانە لە ماڵپەڕی زانکۆمانەوە دەروازە واڵا بکەین بۆ پەیوەندیە ئەلیکترۆنیەکان بە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم تا خوێندکاران بە زانکۆمان و یاساکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشنابن و پابەندبن .
 لە ئێمە هاوکاری و کار ئاسانی بۆ خوڵقاندنی کەش و هەوایەکی گونجاو لە ئێوەی فێرخوازیش گرنگیدان بە خوێندن و گەشەی زانست و ڕۆشنبیری بۆ خزمەتی ووڵاتەکەمان لە ئێستا و داهاتوودا .

                                                                                                            پ.د.موفق خالێد

                                                                                                          سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین