University of Raparin Logo

بە ڕێوەبەرایەتی کاروباری کارگێڕی

به‌پێی هێلكاری زانكۆمان ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ سه‌ر به‌ (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی) یه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ به‌شه‌كانی (گواستنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری، كۆگا و دابین كردن، بگۆڕ، مۆلیده‌كان، پرسگه‌كان، به‌شی هونه‌ری و چاككردنه‌وه‌، دایه‌نگه‌)، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌شه‌كانی (بگۆڕ ودایه‌نگه‌ ) بوونیان نییه‌، به‌هۆی نه‌بوونی شوێن . له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان رۆژانه‌ سه‌رپه‌رشتی واژۆی هاتن و رۆیشتنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ده‌كرێت و مۆڵه‌تی ئاسایی به‌ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان ده‌درێت و له‌ كۆتایی مانگیش فه‌رمانێكی زانكۆیی ده‌رده‌كرێت بۆ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ ئاساییانه‌ و مۆله‌تی ئاسایی فاكه‌ڵتی و سكوله‌كانیش ده‌گەرێته‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیەکەمان و به‌ هه‌مان شێوه‌ كۆتایی مانگ فه‌رمانی زانكۆیی بۆ مۆله‌ته‌كان ده‌رده‌كرێت، هه‌روه‌ها فۆڕمی ئیفاد بۆ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ پڕ ده‌كرێته‌وه‌  له‌كاتی سه‌فه‌ر كردنیان بۆ شار و شارۆچكه‌كانی تری ناوه‌وه‌ی هه‌رێم . به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان رۆژانه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابین كردنی ئۆتۆمبیل بۆ فاكه‌ڵتی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان، به‌مه‌به‌ستی رایی كردنی ئیش و كاری رۆژانه‌یان به‌پێی پێویست. هه‌روه‌ها له‌ به‌شی هونه‌ری و چاككردنه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رانی هونه‌ری هه‌ڵده‌ستن به‌ چاككردنه‌وه‌ و به‌ستنی كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ بۆ فاكه‌ڵتی و سكوڵه‌كان و به‌شه‌كانی سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان، كارمه‌ندانی تایبه‌ت به‌ مۆلیده‌كانیش رۆژانه‌ له‌رێگای مۆلیده‌كان كاره‌با بۆ فاكه‌ڵتی و سكۆله‌كان و به‌شه‌كانی سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی دابین ده‌كه‌ن له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی .

ناوی بەڕێوەبەر : م.ی. ساڵح عبداللە