University of Raparin Logo

كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ

كتێبخانە: ناوەندێکی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی پەروەردەیی فێركردنی گشتییە. سەرجەم بەرهەمەكانی بیری مرۆڤی تێدا دەپارێزرێت، بە سیستەمێكی ڕێكوپێك ڕێكدەخرێت، بە كەمترین ماوە و ئاسانترین شێوە و بێبەرامبەر ڕاژەی خوێنەران دەكات.

کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی راپەڕین لەساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە، لەگەڵ کردنەوەی یەکەم کۆلێژ لە شاری ڕانیە کە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان بوو. کتێبخانەی زانکۆ لەوکاتەوە تا ئیستا بەردەوام لەدەوڵەمەند بووندایە لە ڕووی سەرچاوەی زانستییەوە ئەویش، بە دەستخستنی سەرچاوەی نوێ و سەردەمی. بەڕێوبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا)یە.

لیستی ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی:
١- ڕێکخستنی سەرچاوەکانی کتێبخانە تا بەئاسانترین شێوە سودیان لێ وەربگیرێت.
٢- ئاسانکاری و ڕێنیشاندانی خوێنەران بۆ دەستگەیشتن بەسەرچاوەی زانست و زانیارییە پەروەردەیی و مرۆییەکان.
٣- دەستەبەرکردنی سەرچاوەی ئەکادیمی بۆ توێژەران بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارەجیاجیاکاندا.
٤- دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندنەوە.
٥- دروستکردنی ڕایەڵەی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانە و دەزگا مەعریفیەکانی دیکە، لەپێناو دۆزینەوەی سەرچاوەی زیاتر بۆ خوێندکاران و خوێنەران.
٦- هەماهەنگی و ڕاوێژکردن لەگەڵ کۆلێژ و بەشەکان لەکاتی پەیداکردن و کڕینی سەرچاوەکانی کتێبخانە، تا پێداویستییە ئەکادیمیەکانی خوێندکاران و مامۆستایان دەستەبەربکرێن.

بەشەکانی کتێبخانە

١- بەشی پێڕست و پۆڵێنکردن: ئەمەبەشە هەڵدەستێت بەپێڕستکردن و پۆلێنکردنی سەرچاوهەکانی کتێبخانە ئەمەش بەمەبەستی خوێندنەوەو توێژینەوە. کتێبخانەی ناوەندی زانکۆمان سیستمی (دیوی دەیی) لەژمارە(٠٠٠ تاوەکو ٩٩٩) بەکاردەەێنیت. بەشێوەیەکی گشتی دوو پۆلێنکردنمان هەیە، کەبریتین لەپۆلێن بەپێی بابەتی سەرچاوەکان لەگەڵ پۆلێن بەپێی زمانی سەرچاوەکان. ئامانجی ئەم پۆلێنبەندکردنە کار ئاسانیە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان لەکەمترین کاتدا.
٢- یەکەی پەیداکردن: ئەم یەکەیە سەرپەرشتی پەیداکردنی سەرچاوەکان دەکات بۆ کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ لەڕێگای کڕین،پێشکەشکردن،گۆڕینەوە لەگەڵ کتێبخانەکانی تر. بەلام ڕێگای سەرەکی پەیداکردنی کتێب و سەرچاوەکانی تر بریتییە لە کڕین لە دەزگا چاپەمەنییەکان. دوای پەیدا کردنیان هەموو سەرچاوەکان ئاراستەی یەکەی پێڕست و پۆڵێن دەکرێن.

٣- بەشی خواستن: فەرمانبەرانی ئەم یەکەیە هەڵدەستن بەپێدانی سەرچاوەکانی کتێبخانە بەخوێندکاران و توێژەرانی زانکۆمان و دەرەوەی زانکۆ هەروەها وەرگرتنەوەی سەرچاوەکان لەخوازیاران. ئەم بەشە بەگوێرەی چەند یاسا و ڕێنماییەکی تایبەت ڕێکخراوە. دوو جۆر خواستن هەیە، خواستنی دەرەکی بۆ دەرەوەی زانکۆ، هەروەها خواستنی ناوخۆ کەبریتییە لە پێدانی سەرچاوەکان بۆ خوێندنەوەی لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆ.
٤- بەشی بەرگ تێگرتن:-یەكێكە لەبەشەكانی كتێبخانە ئەم بەشە هەڵدەستێت بە بەرگ تێگرتن و چاك كردنەوەی ئەو سەرچاوانەی كە دڕاون و لە كەڵك كەوتوون .
٥- هۆڵی خوێندنەوە: لەناو کتێبخانەی ناوەندی زانکۆمان هۆڵی خوێندنەوە دەستبەر کراوە، کەخوێندکاران دەتوانن بەگرووپ یان تاکە کەسی توێژینەوە و خوێندنەوە ئەنجام بدەن.
٦- ئینتەرنێتی کتێبخانە: کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ تاقیگەی کۆمپیوتەری تێدایە و هێڵی ئینتەرنێت بۆ خوێندکاران دەستبەرکراوە. لەئێستادا پێڕست و پۆڵێنی هەموو کتێبەکانی کتێبخانە لە سەر ئەم کۆمپیوتەرانە دانراون و خوێنەران دەتوانن بەئاسانی گەڕان بەناو پێڕستی کتێبەکاندا بکەن و زنجیرەی پۆڵێنەکەیان لەبەشی خواستن داوا بکەن.

ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ژمارەی مۆبایلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی:
07501536939

لیستی ناوی فەرمانبەرانی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
شوانە حسن علی م.یاریدەدەر بەڕێوبەرایەتی بەڕێوەبەر کارگێڕی ماستەر
پێشەوا عبدالفتاح علی

ئەمینداری کتێبخانە

هۆبەی پۆڵێنکردن پۆڵێنکردن کتێبخانە پەیمانگا
شاڵاو اسماعیل ابوبکر ئەمینداری کتێبخانە هۆبەی پۆڵێنکردن پۆلێنکردن کتێبخانە پەیمانگا
هاوناز ئەمینداری کتێبخانە خواستن خواستن کتێبخانە پەیمانگا
رۆشنا خالد محمود ئەمینداری کتێبخانە خواستن خواستن کتێبخانە پەیمانگا
روناک علی حسن راهێنەری تەکنیکی 3 خواستن خواستن کتێبخانە پەیمانگا
ئارام احمد عوڵا ی.توێژەر خواستن خواستن کوردی بەکالۆریۆس
کێوان رشید احمد سەرۆکی تێبینەران خواستن خواستن   ئامادەیی
هۆزان علی حمەشەل ئەمینداری کتێبخانە2 خواستن خواستن کتێبخانە پەیمانگا