University of Raparin Logo

بە ڕێوەبەرایەتی بەشی ناوخۆیی

بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکانى زانکۆى راپەڕین لە ساڵى ٢٠١٣ دامەزراوە، یەکەمین کەس (سلام احمد محمود) وەک بەرێوەبەر بەشەناوخۆییەکانى زانکۆى ڕاپەڕین دەست بەکار بووە، دواتر بەڕێز ( حسین عبدالرحمن حسین) لە بەروارى (٢١٠٧/٢/١٢) دەست بەکار بووە وەک بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەرایەتیەکە لە سێ هۆبەى سەرەکى پێکهاتووە بە ناوەکانى :

١- هۆبەى بەشەناوخۆیى (٥ى ئازار)ى کوڕان لە ڕانیە

٢- هۆبەى بەشەناوخۆیى (شەهید گولەباخ)ى کچان لە ڕانیە

٣- هۆبەى بەشەناوخۆیى (کوڕان و کچان لە قەڵادزێ)، کە هۆبەى قەڵادزێ خاوەنى (٢) بینایە بەناوەکانى ( بەشى ناوخۆیى کچانى شەهید دایکە ئامینە، بەشى ناوخۆیى کوڕانى ٢٤/٤).

لەبەشى ناوخۆیى جگە لە ژوورى خوێندکار چێشتخانە و گەرما و w.c و هۆڵى خوێندنەوە و هۆڵى کۆمپیوتەر و کافتریا و کارەبا و هەواى سارد و گەرم دابینکراوە، هەروەها لە هەر بینایەکى بەشەناوخۆیى کارمەندى هونەرى هەیە کە ئەرکى کارپێکردنى ئامێرە میکانیکى و کارەبایەکان و ماتۆرەکانى ئاوە، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى هەڵدەستێ بەچاککردنەوە و گۆڕینى هەرپێداویستیەک کە خوێندکارێک هەیبێت بەبەردەوامى.
هەروەها کارمەندى تایبەت بە پاککردنەوە هەیە بۆ هەر نهۆمێک کارگوزارێک هەیە و ڕۆژانە پاکى دەکاتەوە.
لە هەر هۆبەیەکدا ژمارەیەک فەرمانبەر و سەرپەرشتیار هەیە کە ئەرکى کارگێرى و پێداویستیەکانى ڕۆژانەى خوێندکاران ڕایى دەکات.

ئەرکەکانى:
١- ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکان بریتیە لە ئامادەکردنى پلانى ساڵانەى وەرگرتنى خوێندکاران و نیشتەجێ کردنیان لە هۆبەکانى بەشى ناوخۆیى لەڕانیە و قەڵادزێ.
٢- پێداچونەوەى ساڵانە بە ڕینماییەکانى تایبەت بە نیشتەجێ کردنى خوێندکاران.
٣- بەڕێوەبەرایەتى هەڵدەستێ بە بەرزکردنەوەى داواکارى هۆبەکان و دیڤچوون دەکات بۆ جێبەجێ کردنى داواکانیان و دابینکردنى پێداویستیەکانیان بەشێوەى ڕۆژانە.
٤- خودى بەڕێوەبەر هەفتانە سەردانى هۆبەکان دەکات و لە نزیکەوە گوێ لە داواکارى فەرمانبەرانى هۆبەکە دەگرێت.
٥- مانگانە هەڵدەستێ بە کۆبوونەوە لەگەڵ خوێندکارانى هەر هۆبەیەک بەجیاواز و لە گرفتەکانیان دەکۆڵێتەوە و پێداویستیەکانیان دابین دەکات.
٦- لەکاتى دروست بوونى کێشەیەک لە هۆبەکە کەلەلایەن خوێندکار یان فەرمانبەرانەوە دروست کرابێ، ئەوا خودى بەڕێوەبەر هەڵدەستێ بە چارەسەرکردنى و سزا بۆ کەسى تاوانبار دەردەکات بەپێى ڕێنماییەکانى بەشى ناوخۆیى.