University of Raparin Logo

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام

ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی زانكۆ له‌ ساڵی ٢٠١١ دامه‌زراوه‌، چاودێری پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن كۆلیج و به‌شه‌كانی زانكۆ وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ پێی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رده‌چێت ئاراسته‌ی زانكۆكان ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له‌ هه‌ردوو ئاستی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا.

پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بریتیه‌ له‌ چه‌ند چالاكیه‌كی به‌رده‌وام له‌ پلاندانان، چاودێریكردن، به‌دواداچوون، هه‌ڵسه‌نگاندن، ڕاپۆرت نوسین و جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان بگونجێن.
په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌ ناو زانكۆكان دا به‌ یه‌كێكه‌ له‌ ستراتیجه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. له‌ ئێستا دا پرۆسه‌ی ڕانكینگی نیشتیمانی زانكۆكان وه‌ك به‌شێك له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و كواڵیتی خوێندن له‌ زانكۆكان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ ساڵانه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك له خۆ ده‌گرێت‌:
١. دڵنیایی جۆری خوێندن
٢. زانستخوازی به‌رده‌وام
٣. په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن
٤. هه‌ڵسنگاندنی هه‌گبه‌ی مامۆستا
٥. مۆڵه‌تپێدان و متمانه‌به‌خشین

له‌ پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری خوێندندا ماف و ئه‌ركی خوێندكار له‌ ناو و زانكۆ ده‌ستاكاندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری دڵنیایی ده‌دات له‌:
١. ئه‌و بروانامه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆ كانه‌وه‌ به‌ خوێندكاران ده‌درێت
٢. دڵنیایكردن له‌ جۆری خوێندن
٣. پشتگیریكردنی خوێندكار له‌ كاتی وه‌رگرتنی كۆرسه‌كانیان و پارستنی مافیان
٤. دڵنیاكردنی خوێندكار له‌و بڕوانامه‌ی كه‌ پێی ده‌به‌خشرێت
٥. دڵنیاكردنه‌وه‌ی بازاری كار له‌ ئاستی هونه‌ر و زانستی كادیرانی پیشه‌یی.
٦.ڕاپۆرت نوسین، پێداچونه‌وه‌ و به‌دواداچوون ، چاودێریكردن، بریاردان و هه‌ندێجار لكۆلینه‌وه‌ له‌ ناورۆكی وانه‌كان و جۆری وتنه‌وه‌یان.
7. ئاراسته‌كردنی مامۆستایان له‌ به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمیان.

Email:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

Director: Ribwar Arsalan Mohammed
Lecturer
Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
محمد خسره‌و ماتماتیك به‌كالۆریوس
كه‌نار ئامار به‌كالۆریوس
ئومێد كۆمپیوته‌ر دیبلۆم
عمر كۆمپیوته‌ر دیبلۆم
كارزان ددانسازی دیبلۆم
ژیان ابراهیم كارگێری دیبلۆم