University of Raparin Logo

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەت

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی: یەكێكە لە بەڕێوبەرایەتییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، كە ڕاستەوخۆ سەر بە نوسینگەی بەڕێز  سەرۆكی  زانكۆیە.
شێوازی كاركردنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی وسەلامەتی
ئەم بەڕێوبەرایەتییە دەزگایەكی خزمەتگوزارییە و لە ڕێگای لیژنەكانی[لیژنەی تایبەتی بەڕێوبەرایەتی،لیژنەكانی هەریەك لە فاكەڵتیەكان] كە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی سەردانكردن و چاودێریكردن و پشكنینی (دۆخی تەندروستی و ژینگەیی) هەریەكە لە بیناكانی تایبەت بە زانكۆ  ( هۆڵەكانی خوێندن، تاقیگەكان، ژووری مامۆستایان و  ژووری فەرمانبەران، بەشەناوخۆییەكان، كافتریاكان، شوقەكانی تایبەت بە زانكۆ، میوانخانە، بیر و سەرچاوەكانی ئاو ، دەرچوون و ڕێڕەوەكانی ئاوەڕۆ.....هتد). ئامانجی كاری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی كار دەكات بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجانەی خوارەوە:
1ـ دۆزینەوەو دەست نیشانكردنی سەرجەم ئەو كەم و كوریانەی (گرفتانەی) ( فیزیا، كیمیا،بایۆلۆجی،میكانیكی،سایكۆلۆژی ،سۆشیۆلۆژی،....) كە مەترسی دروستبوونی بارو دۆخێكی نا تەندروستیان لێدەكرێت لە سەر ژیان و تەندروستی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ .
2ـ هەوڵدان بۆ باشتركردنی دۆخی (تەندروستی و سەلامەتی) ی ناوخۆی زانكۆ، بە دابینكردن و ڕێكخستنی ئامێر و پێداویستییەكان لە باشترین باری تەندروستیدا لە پێناو دڵنیایی و سەلامەتی خێزان و میوانانی زانكۆ.
3ـ بەو پێیەی كە شتێكی چاوەڕوانكراو ە لە هەر ژینگەیەكدا گرفتی تەندروستی سەرهەڵبدات، بۆیە یەكێك لە ئەركەكانی ئێمە كاركردنە بۆ ئامادەبوونمان  بۆ دۆزینەوە و زوو چارەسەركردنی  ئەو پێشهات و گرفتانەی كە ڕوودەدەن بە بێ‌ زیان یاخوت بە كەمترین زیان، بەشێك لەم ئامادەسازییە بە دەستەبەركردنی پێداویستییەكان و پێدانی ڕێنماییە، بۆ نموونە: دابینكردنی ئاگركوژێنەرەوە بۆ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە،.......هتد

ئەو بوارانەی كە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی كاریان لەسەر دەكات:
1ـ سیستەمی ژینگەیی:لە ڕووی ← دەرەوەی بیناكانی زانكۆ
                                               ← ناوەوەی بیناكانی زانكۆ
                                               ←سەوزكردن و ڕێكخستنی سەوزایی
 2ـ دۆخی تەندروستی و سەلامەتی: لە ڕووی          ←پاكوخاوێنی بە گشتی
                                                                           ← سیستەمی كارەبا
                                                                           ← سیستەمی ئاو
                                                                           ← سیستەمی ئاوەڕۆ
                                                                           ← سیستەمی ڕوناكی
                                                                           ← هەواگۆڕكێ‌
                                                                           ← سەلامەتی كەل و پەل و ئامێرەكان
                                                                           ← ڕێكخستن و جیاكردنەوە و لەناوبردنی پاشماوەكان
                                                                                                                                                          ← پاشماوە ئاساییەكان           
                                                                                                                                                          ← پاشماوەكانی تاقیگە 

                                                                                                                                                                                           ← كیمیایی   
                                                                                                                                                                                           ← بایۆلۆجی

                                                                           ← پاكوخاوێنی سەرچاوەكانی ئاو ، تۆڕەكانی ئاو، تانكییەكانی خەزنكردن       
                                                                           ← لەناوبردنی مێرووە زیانبەخشەكان
                                                                           ←ڕێكخستنی سیستەمی دڵنیایی و ئاگاداركردنەوە لە مەترسییەكان
                                                                           ←  دابینكردنی ( ئامێرەكانی ئاگركوژێنەوە ، صندوقەكانی فریاگوزاری سەرەتایی)  
                                                                           ← كافتریاكان  (پێدانی ڕێنمایی وە چاودێریكردنی پاك و خاوێنی ، دروستكردنی خۆراك،پێشكەشكردنی خۆراك، كوالێتی خۆراك ،خەزنكردنی خۆراك، چاودێریكرد 

داواكـاریمــــــان:
1-لە ڕاستیدا دەستەبەربوونی ئامانجی كاری ئێمە چەندە لەسەر  توانا و ئەركی خۆمان وەستاوە ئەوەندەش بەندە بە هاوكاری هەر كەس و لایەنێك، كەبڕوای بە ئەركەكەمان هەیە و  بكەرێكە لە سنوری زانكۆ یان لە ناوەندەكانی ئەم  زانكۆیەدایە [ هەر بۆیە: لانی كەم گرنگیدان بە پاكو خاوێنی و ڕێزگرتنی ژینگە لە هەر یەكێكتان داواكارین] لەگەڵ ڕێزدا،..
2-بەڕێوبەرایەتیەكەمان: بە سوپاس و بایەخ و گرنگی پێدانی زۆرەوە،سەیری هاوكاری و سەرنج و ڕەخنەو پێشنیارەكانتان دەكات،لە پێناو پێشكەوتن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە بواری تەندروستی و سەلامەتی بۆ خێزانی زانكۆكەمان.
3-  هەركات  دیمەنێكی نامۆ، نەخوازراو ،ناتەندروست لە بواری تەندروستی و سەلامەتیەوە بەرچاوتان دەكەوێت،لە نزیكترین كاتدا ئاگادارمان بكەنەوە لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی بەڕێوبەرایەتیمان،بۆ ئەوەی لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا هەنگاوەكانمان دوانەكەوێت.

 

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی پێكدێت  لــــــە  ستــــافی بەڕێوبەرایەتــــی لـــەگەڵ چوار هۆبەی:

                هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی لــە  فاكەڵتی زانست
             هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی لــە فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان
             هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی لــە فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی
             هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی لــە فاكەڵتی پەروەردە/ قەڵادزێ‌
هەریەکە لە هۆبەکانی سەرەوە ئەم لیژنانە لە خۆدەگرێت:            
                                                                                                            لیژنەی چاودێری بیناكان و هۆڵەكانی خوێندن و تاقیگەكان و ژووری فەرمانبەران
                                                                                 لیژنەی چاودێریكردنی بەشە ناوخۆییەكان
                                                                                  لیژنەی چاودێریكردنی كافتریا
سەرنج: بە گوێرەی شوێنی فاكەڵتییەكان و هەلومەرج و لە كاتی پێویستدا دەشێت رێكخستن و  شێوازی پێكهێنانی لیژنەكان بە گوێرەی پێویست بگۆڕدرێت.

 

بۆ پەیوەندیكردن بە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و هۆبەكانی تەندروستی و سەلامەتی

       
Phone number: 07480642912            Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.