University of Raparin Logo

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن، لەرووی کارگێڕییەوە راستەوخۆ سەر بەسەرۆکی زانکۆیە، کار دەکات لەسەر دروستکردنی رای گشتی دەربارەی ناوونابانگی زانکۆ لەرێگەی دامەزراوەکانی راگەیاندن و رێکخستن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەو سێمینارو وۆکشپۆپ و کۆڕی فیکری لەناو زانکۆ، ھەروەھا رووماڵکردنی سەرجەم چالاکیە زانستیی و رۆشنبیریی و فیکرییەکان کە لەلایەن کۆلێژو بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆوە رێکدەخرێن، ھەروەک بەڕێوەبردنی وێب سایتی زانکۆو سۆشیال میدیای زانکۆ، رادیۆی زانکۆو راگەیاندن و رۆشنبیری زانکۆ بەگشتی لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدایە لەگەڵ بەڕێوەبردنی ھۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ. سەرەتا لەساڵی ٢٠١١ ەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە ناوی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن و چاپەمەنییەکان بووەو دواتریش لەساڵی ٢٠١٧ ناوی بەڕێوەبەرایەتییەکە گۆڕدرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەلایەن کادیرێکی زانستییەوە بەڕێوەدەبرێت کە لانیکەم ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت و زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت و شارەزاییەکی تەواویی لەبواری راگەیاندندا ھەبێت و ئەزموونی وەرگرتبێت لەبوارەکەدا، ھەروەک پێویستە شارەزایی تەواوی لەبەکارھێنانی تەکنۆلۆژیانی نوێدا ھەبێت و بەتایبەتیش کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت.

پێکھاتە
١. پێکدێت لەبەڕێوەبەرو ستافێکی شارەزاو کارا کە خواستیان لەکارەکەیان ھەیە، کە نابێت ژمارەیان لە (٥) فەمانبەر کەمتربێت و پێویستیشە زمانی تری بێگانە بزانن.
٢. ھەروەک بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن ھۆبەکانی "راگەیاندن – رادیۆ - وێب سایت - ھۆڵی چالاکیەکان"ی لەخۆ گرتووە.
٣. لەھەمان کاتدا رایۆی "دەنگی زانکۆ"و "وێب سایتی زانکۆ" بەشێکن لەپێکھاتەی بەڕێوەبەرایەتییەکەو سەرپەرشتیدەکرێن.

ئەرکەکان:
 دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی میدیا بە بانگھێشتکردنیان بۆ چالاکیەکان و بەشداریکردن لە بەرناو پڕۆگرامەکانیاندا.
 ھاوکاریکردن بۆ ئەنجامدان و رێکخستنی کۆنفرانسەکانی زانکۆو ئاھەنگی دەرچوون.
 ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمیناری زانستی و فەرھەنگی و کەلتوری لەناو زانکۆو دەرەوەی زانکۆدا.
 پێدان و بڵاوکردنەوەی زانیاری بەستافی زانکۆ دەربارەی خوێندن لەوڵاتانی دەرەوەو رەخساندنی ھەلی خوێندن، ھەروەھا کردنەوەی سیمینارو وۆکشۆپی پێویست لەوبارەیەوە.
 رێکخستنی بۆنە زانستیی و نەتەوەیی و ھونەریی و کەلتورییەکان بەپێی پێویست و لەسەر خواستی سەرۆکایەتی زانکۆ لەکاتە جیاوازەکاندا.
 تۆمارکردن و ئەرشیفکردنی چالاکییەکانی زانکۆ ھەر لە کۆنفرانس و سیمینارو وۆرکشۆپ و چالاکییە جیاوازەکاندا.
 بڵاوکردنەوەی چالاکی و دەستکەوتەکانی زانکۆو وەزارەتی خوێندنی باڵا لەوێب سایتی زانکۆو رادیۆی دەنگی زانکۆدا.
 ئاراستەکردنی پەیامی پەروەردەیی و فێرکارییەکان لەرێی بەرنامە زانستی و ئەکادییەکانی رادیۆی زانکۆوە.

شێوازی کار:
یەکەم/ نووسراوکردن
١. کارکردن لەگەڵ سەروی خۆی
لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم و گشت وەزارەت و دامودەزگا ناوخۆیی و دەرەکییەکان کارەکانی لەڕێی نووسراوی رەسمییەوە ئەنجامدەدات بەئاگاداری سەرۆکی زانکۆو لەڕێی نووسینگەی سەرۆکی زانکۆوە.
٢. بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن، دەسەڵاتی ھەیە راستەوخۆ نووسراو ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو زانکۆ بکات، بەمەرجێک وێنەیەک لەنووسراوەکانی ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بکرێن.

٢- کارکردن لەگەڵ ھۆبەکان:
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن، وەک ئاماژەی پێدرا لەسەرەوە لەچەند ھۆبەیەکی جیاواز پێکھاتووە کە ئەرک و کاری جیاوازیان پێ سپێردراوەو بەم شێوەیە کار لەگەڵ ئەم پێکھاتەیەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکرێت:
سەرجەم نووسراوەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن ئاڕاستە دەکرێن بەسەریاندا.
چاودێری راستەوخۆی کاروبارەکانیان دەکرێت لەشوێنی کارکردنیان و ئەو بەرھەم و زانیارییانەی بڵاویدەکەنەوە بەفلتەردا دەڕوات و پلانی پێشوەختەی بۆ داڕێژراوە.
زۆربەی راپۆرت و ھەواڵەکان بەزمانەکانی کوردی + زمانی ئینگلیزی بڵاودەکرێنەوە.
لەکاتی چالاکیی و بەپێی پێداویستی فاکەڵتی و بەشەکان لەرێی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە کارمەندەکان ئاگاداردەکرێنەوەو ئاراستە دەکرێن بۆ رووماڵکردن و دواتر بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی چالاکییەکان.

دووەم: کارکردن لەگەڵ ستافی بەڕێوەبەرایەتیی بەگشتی:
بۆ ئەنجامدانی ھەر پڕۆژەو چالاکییەکانی زانکۆ کە بەڕێوەبەرایەتیمان رادەسپێردرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی لەرێگەی لیژنەو دواتر ئیشی گروپەوە کارەکان ئەنجامدەدرێن و تەنانەت ئەگەر فەرمانبەران لەلیژنەی پەیوەستیش دانەنرابن پێویستە ئەرکەکان رابپەڕێنن، لەوانەش دروستکردنی فلێکس، بووکلێتی زانکۆ، برۆچەری زانکۆ، دروستکردنی فیلم و دۆکیومێنتاری دەربارەی زانکۆ، تەنانەت لەوەرگێڕانی بابەتەکانیش لەزمانەکانی دیکەوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی ھەوڵدراوە بەگروپ کار بکرێت. کاری ئەو گروپانەش لەگەڵ بەشێکی زۆری زانکۆ لەرێی ئۆنلاین-ەوەیەو زیاتر ھەوڵدەدرێت سوود لەبەکارھێنانی ئیمەیڵی زانکۆ وەربگیرێت.
شێوازی نووسراو کردن و نووسراو ئاڕاستەکردن:
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن بەم شێوازو کڵشە ھاوپێچانە نووسراوی رەسمی و داواکاری ئاڕاستەی سەرو خۆی و بەڕێوەبەرایەتی و کۆلێژو بەشەکانی زانکۆ دەکات.
لێپرسراوی ھۆبەکان داواکاری ئاڕاستەی بەڕێوەبەری راگەیاندن دەکەن و دواتریش بەنوسراوی رەسمی بەڕێوەبەرایەتی و بەئیمزای بەڕێوەبەرو مۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاڕاستە دەکرێت.
١. داواکاری: بەتایبەت بۆ دابینکردنی پێداویستی بەئیمزای بەڕێوەبەر یاخود ھەندێکجار بەئیمزای لێپرسراوی ھۆبەکان نووسراوی داواکاری ئاڕاستە دەکرێت.
٢. نووسراوی رەسمی: زیاتر بۆ کاروباری رەسمی بەڕێوەبەرایەتی و ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ ناوخۆی زانکۆ بە کڵێشەی بەڕێوەبەرایەتی و ئیمزای بەڕێوەبەری راگەیاندن و مۆری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ھەروەھا بۆ دەرەوەی زانکۆش بەکڵێشەی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و بە ئیمزای سەرۆکی زانکۆ.
٣. گشتاندن: بۆ ئاڕاستەکردنی گشتاندن بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەشەکان زیاتر گشتاندن بەھەمان شێوە بەکڵێشەی بەڕێوەبەرایەتی و بەئیمزای بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەپێی گشتاندنەکە ھەندێکجار بەھەمان کڵێشەو بەئیمزای سەرۆکی زانکۆ دەبێت.

ئاراز رمضان احمد - بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن

ئاراز رمضان احمد

بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن

ئاراز رمضان احمد

ئاراز رمضان احمد

بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن



مامۆستا
TEL:
07701573122
07501598896
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
ئاراز رمضان احمد مامۆستا ب ڕاگەیاندن  بەڕێوەبەر ڕاگەیاندن  خ دکتۆرا 
ئەیوب محمد رسوڵ ی.ڕاگەیاندن  ڕاگەیاندن لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندن و وێبسایتی زانکۆ تەلەفیزیۆن  بەکالۆریۆس 
سیامەند حمە عزیز رسوڵ ی.ڕاگەیاندن   ڕاگەیاندن هەواڵساز لە ماڵپەڕی زانکۆ تەلەفیزیۆن  بەکالۆریۆس 
امین خدر احمد سەرۆکی تێبینەران  ڕاگەیاندن  هەواڵساز کۆمەڵناسی  خ ماستەر 
دیدەن مجید خضر ی.ڕاگەیاندن  ڕاگەیاندن  وێنەگر(فۆتۆ-ڤیدیۆ)  تەلەفیزیۆن  بەکالۆریۆس 
محمد عبداللە صالح  ی.ڕاگەیاندن   ڕاگەیاندن  وێنەگر(فۆتۆ-ڤیدیۆ) تەلەفیزیۆن   بەکالۆریۆس 
حمید حبیب اللە محمد فەرمانبەری گرێبەست   ڕاگەیاندن وێب سایت هەندەسەی کۆمپیوتەر  بەکالۆریۆس

 

 

رادیۆی دەنگی زانکۆ رادیۆیەکی زانستی و ئەکادیمیە بۆ سنوری راپەڕین و دەزگایەکی گرنگ دەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی لەسنورەکەدا.لەمانگی ئابی  ٢٠١٤ رادیۆی دەنگی زانکۆی راپەڕین پەخشی تایبەتی خۆی لەسەر فریکوێنسی 104.1 مێگاھێرتز دەستپێکردووە

 لیستی ناوی فەرمانبەرانی رادیۆی دەنگی زانکۆ

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
محمد انور رسول ی.س.پیشەیی پێشکەوتوو  رادیۆ لێپرسراوی رادیۆی دەنگی زانکۆ  هونەر دبلۆم
شوان احمد محمد ی.راگەیاندن  رادیۆ ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامە ڕاگەیاندن  دبلۆم
شێرکۆ عبالرحمن حمد ی.راگەیاندن رادیۆ  ئامادەکاری بەرنامە ڕاگەیاندن  دبلۆم
زانا حمد قادر راهێنەری تەکنیکی  رادیۆ مۆنتێر ئەندازیاری کارەبا   دبلۆم
هونەر احمد عبداللە ی.توێژەر/معید رادیۆ  هەواڵساز و ئامادەکاری بەرنامە کوردی   بەکالۆریۆس
فەرمان ملا حسن  ی.تێبینەر رادیۆ  مۆنتێر  کارگێڕی یاسا  دبلۆم 

 لیستی ناوی فەرمانبەرانی هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
هاوکار زرار محمد ی.ف.تۆمار هۆڵی چالاکیەکان  ل.هۆڵی چالاکیەکان