University of Raparin Logo

بە ڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و وەرزشی زانكۆی ڕاپەرین

لیستی ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی:
١- كردنەوەی خولی تۆپی پێ و فوتساڵ و بالەو تێنس و شەترەنج ...هتد بۆ خوێندكاران
٢- بەشداریكردن لە چالاكی وەرزشی ساڵانەی زانكۆكان
٣- ئەنجامدانی چالاكی رۆشنبیری وەكو كۆڕو سیمینارو ۆرك شۆپ
٤- ئەنجامدانی كۆنسێرت و میوزیك و گۆرانی بۆ خوێندكاران و دەرەوە،
٥- كردنەوەی پێشنگای هونەری جیاواز ...هتد 

ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژمارەی مۆبایلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی: 07701450388

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و وەرزشی زانکۆ

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
د.ئاراس عبدالرحمن مصطفی پرۆفیسۆری یاریدەدەر ب.رۆشنبیری و وەرزشی زانکۆ بەڕێوەبەر مێژوو دکتۆرا
ئارەزوو محمود خدر م. یاریدەدەر یەکەی وەرزشی کۆلۆێجی پەروەردەی قەڵادزێ ل. یەکەی وەرزشی پەروەردەی قەڵادزێ وەرزش ماستەر
بەختیار لەتیف رەسوڵ راھێنەری وەرزشی ٤ یەکەی وەرزشی سەرپەرشتی تۆپی پێ وەرزش بکالۆریۆس
ھیوا شۆڕش رسوڵ راھێنەری وەرزشی ٤ یەکەی وەرزشی تۆپی فوتساڵ وەرزش بکالۆریۆس
شایان عبداللە حەمەد راھینەری وەرزشی ٤ یەکەی وەرزشی تۆپی بالە وەرزش 
خوێندکاری ماستەر
دەرباز ھاشم رحمان ی. تێبینەری ھونەری یەکەی رۆشنبیری چالاکی رۆشنبیری کۆمپیوتەر پەیمانگای تەکنیکی
کوردۆ سەردار یەکەی ھونەری چالاکی ھونەرو میوزیک میوزیک کۆلێجی ھونەر.ز. سەلاحەدین

كارو چالاكیە وەرزشی هونهریهكانی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیر ی و وەرزشی زانكۆ
بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ ز

١. ئەنجامدانی یاریەكی دۆستانە لەنێوان هەڵبژاردەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆ و تیپی تۆپی پێی بۆكان ،لە بەرواری ١٧ / ١١ /٢٠١٦ ، ئەنجامی یاریەكە (٢-١) لەبەرژەوەندی زانكۆی راپەرین بەكۆتا هات.
٢. ئەنجامدانی یاریەكی دۆستانە لە نێوان تیپی وەرزشی مامۆستایانی زانكۆو تیپی رۆژنامەنوسانی وەرزشی هەولێر لە یاریگای یانەی هەندرێن لە هەولێر لە بەرواری ٢٠ / ١٢ / ٢٠١٦ لە ئەنجامدا یاریەكە یەكسان بوو ٣ بە ٣ .
٣. ئەنجامدانی یاریەكی دۆستانە لەنێوان هەڵبژاردەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆ تیپی رۆژنامە نوسانی وەرزشی شاری سلێمانی لەبەرواری ٢٠١٧/١/١٧ ئەنجامی یاریەكە بە ٣ گۆڵ یەكسان بوون بۆهەردوولا .
٤. لە بەرواری ١٦ / ١ / ٢٠١٧ ئەنجامدانی كۆنسێرتێكی میوزیك بۆ تیپی میوزیكی چەمچەماڵ كە ماوەی یەك سەعاتی خایاند .
٥. لە بەرواری ١٦ / ١ / ٢٠١٧ كردنەوەی پێشانگای هونەری شێوەكاری سروشتی كوردستان بۆ هونەرمەد ئاكام ابراهیم .
٦. كردنەوەی خولێكی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆ لە یاریگای زانكۆ كە ماوەی ٤ مانگی خایەند ئەنجامدانی یاری كۆتایی لە بەرواری ٢٠١٧/٥/٣.
٧. بەشداری كردنی هەڵبژاردەی تیپی بالەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ لەخولێكی بالەلە بەرواری ٢٠١٧/٣/١٠ كە پەیمانگای وەرزشی رانیە لە یادی راپەرین كردبوویەوە، لەو خولەدا زانكۆی راپەرین توانی پلەی دووەم بەدەست بێنێت .
٨. بەشداری كردنی زانكۆی راپەرین لە خولی تێنسی سەر مێز لە ٢٠١٧/٣/٥بكە پەیمانگای وەرزشی رانیە لە یادی راپەرین كردبوویەوە بۆ زیاتر لە ٢٠ مامۆستای وەرزشی زانكۆی راپەرین توانی پلەی چوارەم بەدەست بێنێت
٩. بەشداریكردنی ( م ئارازوو محمود خدر) لەیەكەمین كۆنفرانسی وەرزشی نێودەوڵەتی لە زانكۆی سلێمانی كۆلێژ پەروەردەی وەرزش لە ٢٠١٧/٥/١١ .
١٠. ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی میوزیك و گۆرانی و شیعر خوێندنەوە لە رۆژی ڤالانتاین رۆژی خۆشەویستی لە بەرواری ٢٠١٧/٢/١٤ .
١١. ئەنجامدانی مەراسیمێك بۆ هونەرمەندی شێوەكاری كۆچكردوو ( عومەر مام رەسوڵ ) لە بەرواری ٢٠١٧/٢/٢٧ كە بریتی بوو لە كردنەوەی پێشانگای هونەری شێوەكاری هونەرمەندی كۆچكردوو لەگەڵ پیشاندانی كارو چالاكیەكانی هونەرمەند لە رێگای داتاشۆو قسەكردن لەسەر هونەری هونەرمەندی كۆچكردوو .
١٢. كردنەوەی پێشانگای هونەری شێوەكاری بۆ گروپی كچانی شێوەكاری رانیە لە بەرواری ٢٠١٧/٣/٨ .
١٣. ئەنجامدانی كۆڕێكی شیعر بۆ خوێندكارانی زانكۆ لە بەرواری ٢٠١٧/٤/٢٠ لە هۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ.