University of Raparin Logo

بە ڕێوەبەرایەتی تۆمارگای گشتی

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی :
یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیە گرنگەكانی زانكۆی راپەڕین، لە هەیكەلی زانكۆدا سەر بەیاریدەدەری سەرۆكی زانكۆیه‌ بۆ كاروباری خوێندكاران‌.
ئەركى راپەڕاندنى كاروبارى خوێندكارانی لە ئەستۆدايە و ده‌ستپێده‌كات، لە سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی خوێندكار به‌ زانكۆوه. له‌ ‌تۆمار سه‌رجه‌م زانیارییەكی كەسی خوێندكار و رەوتی خوێندنی خوێندكار لە ماوەی خوێندنیدا تۆماردەكرێت. و لە دۆسیەی تایبەت بەخۆیدا هەڵدەگیرێت. ئەركی تۆماره‌ له‌ پاراستن و هەڵگرتنی هەموو ئەو زانیاریانەیە كە لە دۆسیەی خوێندكاردا هەیە، و پێویسته‌ هه‌بێت وەك ( زانیاری خوێندكار، بڕوانامه‌، رەوتی خوێندن، بابەت، نمرە، یەكە ... ) وە هەر شتێكی تر كە تایبەت بێت بە خوێندكار له‌ ماوه‌ی خوێندنیدا.

 

ئه‌ركه‌كانی تۆماری گشتی
- وەرگرتنی خوێندكاران و دەركردنی فەرمانی زانكۆیی بەمه‌به‌ستی وەرگرتنیان، پاڵپشت به‌ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران .
- سەرپەرشتی كردن و هه‌ماهه‌نگی كردنی وەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمه‌كانی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران و راسته‌وخۆی زانكۆیی .
- ئەنجامدانی پڕۆسەكانی گواستنەوەی خوێندن و دابەزین و میوانداری خوێندكاران و دەركردنی فەرمانی زانكۆیی بۆیان .
- وەرگرتن و وه‌ڵامدانەوەی گشت نوسراوەكان و ئیمەیلەكانی تایبەت بە خوێندنی خوێندكارانی بەكالۆریۆس.
- دەركردنی فەرمانى زانكۆيى بە بەخشينى بڕوانامەى ده‌رچون بەكالۆريۆس بۆ گشت دەرچوانى زانكۆكەمان.
- دەركردنی فەرمانى زانكۆيى سڕینه‌وه‌ی ناو و دواخستنی خوێندن له‌كاتی پێویست.
- ئاماركردنى ژمارەى خوێندكاران، بە پێى (كۆلێژ و بەش و قۆناغ) و وەرگرتن و دەرچون و كەوتن ... هتد.
- هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ رێكخستنى پلانى وەرگرتنى خوێندكاران و پێشنیاركردن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خوێندكاران.
- دروستكردنی بڕوانامەكانی بە نمرە و بێ نمرە و پشتگیری دەرچوون و هەڵواسین (شهادە جداریە) بۆ دەرچووانی بەكالۆریۆس.
- پشتڕاستكردنه‌وه‌ (تصدیق) بڕوانامەكانی بە نمرە و بێ نمرە و پشتگیری دەرچوون، كه‌ لە زانكۆمان دەرچون .
- دروست كردنی ئاماری ساڵانە تایبەت بە خوێندكارانی بەكالۆریۆس.
- ئەرشیف كردنی بەراییەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی.

 

 بەڕێوەبەری تۆماری گشتی : م. یاريده‌ده‌ر عثمان عبدالرحمن حمد
ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێریكردنی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یه. دانانی میكانیزمی كاركردن و رێكخستنی كاره‌كانه به‌هه‌ماهه‌نگی‌ و. هه‌روه‌ها رێكخستنی په‌یوه‌ندی تۆماری گشتییه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، له‌ سه‌روی خۆی و هاوئاسته‌كانی و خواره‌وه‌، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان .

تۆماری گشتی بە پێی هەیكەلی كارگێڕی پێك دێت لە چوار هۆبە، بەڵام بەهۆی نەبوونی فەرمانبەرەوە تەنها سێ هۆبە چالاكە :
١- هۆبەی وەرگرتنی خوێندكاران : 
ئەركیان وەرگرتنی ئەو خوێندكارانەیە كە لە ناوەندی وەرگرتنە وە ناویان لە زانكۆی راپەڕین دەردەچێت، به‌ سیسته‌مه‌كانی (زانكۆلاین، وه‌رگرتنی راسته‌وخۆی زانكۆیی، پارالێڵ، ئێواران) هەروەها هاوكاری و رێنمایی كردنی خوێندكاران لە پێدانی زانیاری و رێنمایی دەربارەی هه‌ركارێكی پێویستی وه‌ك كاری گواستنەوە و دابەزین و شوێن گۆرین، بۆ ئەو خوێندكارانەی كە دەیانەوێت بەشەكانیان بگۆڕن یان گواستنەوە يان دابه‌زین بكەن لەنێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و دەركردنی فەرمانی زانكۆیی و ... هتد.
• ناوی كارمەندانی هۆبەی وەرگرتنی خوێندكاران :
١- پەروین امین علی – لێپرسراوی هۆبە.
٢- بژار ابراهيم احمد.
٣- مریم محمد احمد.
٤- ميديا ابراهيم تمر عزیز.

٢- هۆبەی بڕوانامەكان : 
ئەو هۆبەیە هەڵدەستێت بە دروست كردنی بڕوانامەی بە نمرە بۆ ئەو خوێندكارانەی كە خوێندنیان تەواو كردووە بە زمانەكانی ئینگلیزی و كوردی و عەرەبی، وە دروست كردنی بڕوانامەی دەرچوون بۆ ئەو دەرچوانەی كە دادەمەزرێن، و پشتگیری ده‌رچون بۆ خوێندكارانی ده‌رچوی قۆناغی چوار له‌ زانكۆ. بۆهه‌ر بڕوانامه‌ و پشتگیریه‌ك شایسته‌ی دارایی لێوه‌رده‌گیرێت. هه‌روه‌ها دروستكردنی بڕوانامه‌ و پشتگیری بۆ په‌یمانگای زانستی ئیسلامیه‌كان/ رانیه‌ دوای ئه‌وه‌ی خرایه‌وه‌ سه‌ر زانكۆی راپه‌ڕین.
‌أ) بڕوانامه‌ی ده‌رچون: ئه‌م بروانامه‌یه‌ به‌ زمانی كوردی ‌ده‌رده‌چێت و ته‌نیا بۆ دامه‌زراندنی هه‌ميشه‌يى خاوه‌نه‌كه‌ی به‌كاردێت و داواكار ته‌نها یه‌ك جار بۆی هه‌یه‌ وه‌ریبگرێت. ئه‌مه‌ش دوای هێنانی نوسراوى فه‌رمی له‌و شوێنه‌ی لێی داده‌مه‌زرێت.
‌ب) بڕوانامه‌ی به‌ نمره‌: ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردی ده‌رده‌چێت و به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ خوێندن ( ماسته‌ر ، دكتۆرا، ..) به‌كاردێت. داواكار ده‌توانێت زیاتر له‌ وێنه‌یه‌كی بڕوانامه‌كه‌‌ داوا بكات.
‌ج) بڕوانامه‌ی هه‌ڵواسین: ئه‌م جۆره‌ بڕوانامه‌یه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردی ده‌رده‌چێت.
ء) پشتگیری ده‌رچون: ئه‌م پشتگیریه‌ به‌ زمانی كوردی ده‌رده‌كرێت و به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی به‌كارنایه‌ت. له‌سه‌ر داوای داواكار ده‌كرێت. و پێویست به‌ هێنانی نوسراوی فه‌رمی ناكات.

پێداویستیەکان بۆ بڕوانامە و پشتگیری ده‌رچون :
داواکار دەبێت سه‌ردانی تۆماری گشتی زانكۆ بکات و ئەم زانیاریانە بدات
١- ناوی تەواوی دەرچوو به‌ دروستی.
٢- كۆپی پاسپۆرت ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
٣- ناوی كۆلێژ و بەشەکەی و ساڵ و خولی دەرچوون.
٤- وێنەی نوێ ڕەنگاو ڕەنگ.
٥- شایسته‌ی دارایی به‌پێی رێنماییه‌كان.
• ناوی كارمەندانی هۆبەی بڕوانامەكان :
١- توانا عزیز مسته‌فا – لێپرسراوی هۆبە.
٢- بەناز ابراهیم غفور.
٣- محمد ابرهيم عبدالله‌.

٣- هۆبەی هاتوو و دەرچوو :-
كاریان وه‌رگرتن و ناردن و ده‌رچو كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراوانه‌یه‌ كه‌ ئاراسته‌ی تۆماری گشتی ده‌كرێن یان ده‌نێردرێن. وه‌ هه‌ڵگرتن و پاراستنیان له‌ دۆسیه‌ی تایبه‌تیدا له‌‌ تۆماری گشتی.
• ناوی كارمەندانی هۆبەی هاتو و ده‌رچو:-
١- هاوكار نبى احمد – لێپرسراوی هۆبە.
٢- هاودەنگ محمد احمد مۆڵه‌ت.
٣- ئاڤێستا ابراهیم بایز.
٤- بێلانه‌ ئه‌بوبكر علی.

٤- هۆبەی خوێندنی باڵا : ناچالاكە

 

ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژمارەی مۆبایلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی: 07501073565

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بە ڕێوەبەرایەتی تۆمارگای گشتی

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
عثمان عبدالرحمن حمد م.یاریدەدەر ب تۆمارگای گشتی بەڕێوەبەر كیمیا ماستەر
پەروین امین علی بەڕێوەبەری پێشكەوتو ل.هۆبەی خوێندكاران ئامادەیی
مریم محمد احمد ئامار هۆبەی خوێندكاران ئامار بەکالۆریۆس 
بژار ابراهيم احمد ی. هونەری هۆبەی خوێندكاران كۆمپیوتەر دبلۆم
ميديا ابراهيم تمر عزیز سەرپەرشتیاری داتا هۆبەی خوێندكاران ئامادەیی
توانا عزیز مستەفا ئامار   ل. هۆبەی بڕوانامەكان ئامار بەکالۆریۆس 
بەناز ابراهیم غفور تێبینەر هۆبەی بڕوانامەكان زمانی عەرەبی بەکالۆریۆس
هاوكار نبى احمد ئامار هۆبەی بڕوانامەكان ئامار بەكالۆریۆس
محمد ابرهيم عبداللە بەڕێوەبەر هۆبەی بڕوانامەكان زمانی عەرەبی بەكالۆریۆس
هاودەنگ محمد احمد وەرگێڕ ل. هۆبەی هاتو  و دەرچو زمانی توركی بەكالۆریۆس
ئاڤێستا ابراهیم بایز وەرگێڕ هاتو  و دەرچو زمانی فەرەنسی بەكالۆریۆس
بێلانە ئەبوبكر علی  ی. توێژەر هاتو  و دەرچو  ئابوری  بەكالۆریۆس