University of Raparin Logo

بەریوەبەرایەتی وردبینی

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ووردبينى زانكۆ يه‌كێكه‌ له‌وبه‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌ گرنگانه‌ى كه‌ ده‌توانين بڵيين له‌ كۆڵه‌كه‌ گرنگه‌كانى زانكۆيه‌وه‌له‌هه‌يكه‌لى ڕيكخستنى زانكۆداهه‌يه‌ وه‌له‌هه‌رفه‌رمانگه‌يه‌كى ترهه‌مان ڕۆڵى گرنگى هه‌يه‌.جگه‌له‌وه‌ى كارى ووردبينى ده‌كات ڕۆلى چاوديريش ئه‌بينى به‌سه‌رمامه‌ڵه‌دارايى وكارگێڕيه‌كاندا به‌تايبه‌تى له‌سيستمى ژميريارى (ناناوه‌ندى)لامركزى كه‌زانكۆى ئێمه ‌په‌يڕه‌وى ئه‌م جۆره‌ ئه‌كات.كه‌ڕۆڵى گه‌نجيينه‌ ئه‌بينيت وه ‌به‌رپرسياريتى ته‌واوى كاره‌كان له‌ئه‌ستتۆده‌گريت ڕۆڵى گه‌نجينه‌ته‌نهابريتى يه‌له‌تمويلكردنى زانكۆ. به‌ريوه‌به‌رايه‌تى ووردبينى له‌رووى كارگێريه‌وه‌ راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ به‌سه‌رۆكى زانكۆ يا سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌,به‌لاَم له‌ڕووى ته‌كنيكيه‌وه‌به‌ستراوه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ژميريارى. وه‌به‌ده‌ره‌جه‌ى يه‌كه‌م ووربينى زياترخزمه‌ت وهاوكاروپاڵپشتى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ ئه‌كات وده‌يپارێزيت به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ و ڕێگرتن له‌هه‌ڵه‌ى ژمێريارى,وه‌ئيشى ووردبينى بريتى يه‌له‌ووردبينى كردن وچاودێريكردنى گشت ئه‌ومامه‌ڵه‌داراييانه‌ى له‌زانكۆدا ئه‌نجام ده‌دريت به‌شێوه‌يه‌كى راست ودروست ومه‌رجه‌كانى خه‌رجكردن و ڕێنمايى يه‌كانى وه‌زاره‌تى دارايى ودڵنيابوون له‌ڕاست ودروستى مامه‌ڵه‌دارايى وژمێرياريه‌ئه‌نجام دراوه‌كان.

لیستی ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی:

١-ووردبينى ليستى مووچه‌ى مامۆستايان وفه‌رمانبه‌رانى زانكۆ گرێبه‌ست وميلاك به‌پێى سه‌ره‌موچه‌وقوناغ وپله‌ى شياو. وردبينى سجلى مووچه‌كانيان وده‌رماڵه‌كانيان ولێبڕينه‌كانيان وئه‌وقه‌رزانه‌ى له‌سه‌ريانه‌ به‌پێى ڕێنمايى دارايى.

٢-ووردبينى ليستى خه‌رجى وانه‌بيژى وسه‌ردانى مامۆستايانى ميلاك يا ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ.

٣-ووردبينى كردنى پسووڵه‌كانى خه‌رجى وپێشينه‌كان وپاكتاوكردنيان وه‌گشت ئه‌وخه‌رجيانه‌ى ئه‌نجام ئه‌دريت به‌پيى ڕێنمايى دارايى له‌سه‌ربوودجه‌ى ئاسايى ياصندوقى داهات.

٤-ووردبينى كردنى گشت سجلات ومستنداتى تايبه‌ت به‌ تۆماركردنى مامه‌ڵه‌دارايى يه‌كان .

٥-ووردبينى خه‌رجى ماسته‌ رنامه‌و نامه‌ى دكتۆراو چاپكرد ن وخه‌رجى تويژينوه‌ى مامۆستايان وهه‌رخه‌رجيه‌ كى تر له‌چوارچيوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان ورينمايى دارايى.

٦-ووربينى كردنى پێشينه‌كانى پڕۆژه‌كان بۆبه‌ڵينده‌ران كه‌له‌لايه‌ن زانكۆوه‌ كاره‌كانيان پيدراوه‌.

٧-ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به‌ هه‌ڵگرتنى فايل هه‌ بيت ووربينى ته‌نها هاتوو ده‌رچوو+رينمايه‌كان وهاتوى دارايى وگشتاندنه‌كان لامانه‌ مامه‌ڵه‌كانى تر لاى دارايى وشوينى تايبه‌ت به‌ خۆيان هه‌ ڵئه‌ گيريت.

٨-سه‌باره‌ت به‌نووسراوه‌كانى به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تيمان بريتين له‌پشتگيرى فه‌رمانبه‌رانى به‌ريوه‌به‌ڕايه‌تيمان بۆناو به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى زانكۆ و ئه‌وفه‌رمانگانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ كه‌ده‌سه‌ڵاتيان له‌سنوورى هه‌يكه‌لى به‌ريوه‌به‌ڕايه‌تيماندايه‌ و وه‌كوفه‌رمانگه‌كان ودادنووس وپشتگيرى بۆنه‌خۆشى وبنكه‌ ته‌ندروستيه‌كان كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكى زانكۆوه‌ پێماندراوه‌.

٩-به‌ريوه‌به‌رايه‌تى ووردبينى له‌ يه‌ك هه‌يكه‌ل پيك هاتووه‌ له‌چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ره‌ وه‌ هه‌رفه‌رمانبه‌رێك ئه‌وكاره‌ى ئه‌نجامى ئه‌دات خۆى به‌رپرسياريتى هه‌لئه‌گريت ومۆر و واژۆى ئه‌وى له‌سه‌ر ئه‌بێت .بۆيه‌ له‌ووربينى هيچ به‌ش وهۆبه‌يه‌ك نيه‌.

١٠-ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به‌ ئيشى به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ هه‌يه‌ كاره‌كانمان ده‌سته‌ جه‌معيه‌ هه‌رچه‌نده‌ كاره‌كان ساڵانه‌ دابه‌ش ئه‌ كريت وگۆڕانكارى له‌شوێنى كاره‌كاندا ئه‌نجام ده‌دريت بۆشاره‌زايى په‌يداكرن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا وه‌پيويسته‌ ئه‌وكه‌سه‌ى كاره‌كه‌ ئه‌نجام ئه‌دات مۆر و واژۆى خۆى بكات ,وه‌كاره‌كان له‌لايه‌ن به‌رێوه‌به‌ره‌وه‌ دابه‌ش ئه‌كريت

ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ژمارەی مۆبایلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی : 07501647889

 

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ووردبينى

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
محمود حامد قادر ب.ژمێريارى پێشكەوتوو ب ووردبينى بەڕێوەبەر ژمێريارى و دارايى بكالۆريوس
بەڵێن عبداللە وسمان ووردبين ب ووردبينى فەرمانبەر ژمێريارى و دارايى بكالۆريوس
هێمن عثمان قادر ى.ژمێريار ب ووردبينى فەرمانبەر ژمێريارى و دارايى بەکالۆریۆس 
لقمان طە صالح ى.ژمێريار ب ووردبينى فەرمانبەر ژمێريارى و دارايى بكالۆريوس
أنوەر خضر إبراهيم ى.ژمێريار بەڕێوەبەرايەتى فەرمانبەر ژمێريارى و دارايى دبلۆم
چنار على حاجى ى.ژمێريار ب ووردبينى فەرمانبەر ژمێريارى و دارايى بەکالۆریۆس 
بيتوێن كريم محمد ى.ژمێريار ب ووردبينى فەرمانبەر ژمێريارى و دارايى دبلۆم
مريم محمود إبراهيم ى.ژمێريار ب ووردبينى فەرمانبەر ژمێريارى و دارايى دبلۆم
بەناز محمد عبداللە ى.ووردبين ب ووردبينى فەرمانبەر ژمێريارى و دارايى بكالۆريوس