University of Raparin Logo

بە ڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سەرۆکی زانکۆوە و لە بەرواری (٢٠١١/١٠/١) دروست بووە کە پێشتر بەشێک بووە لەناو بەڕێوەبەرایەتی یاسا و کارگێڕی و سامانی زانکۆ بەڵام لەو بەروارەی سەرەوە وەک بەڕێوەبەرایەتیەکی سەربەخۆ کار دەکات.

پێکھاتەی بەڕێوەبەرایەتی
بەڕێوەبەرایەتیمان لە ڕوی پێکھاتەوە لە سێ ھۆبە پێکھاتووە و ھەر یەک لەم ھۆبانە ھەڵدەستێت بە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی تایبەت بە خۆیان بەم شێوەیەی کە لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە:

ھۆبەی کاروباری یاسایی و داواکان:
١- ئامادەکردن و داڕشتنی کڵێشەی گرێبەستەکان وەک گرێبەستی مامۆستایان و فەرمانبەران و نوێکردنەوەیان بە پێی ڕێنماییەکان.
٢- ئەو لیژنانەی کە پێکدەھێنرێت بۆ ڕێکاری فەرمانبەران یان خوێندکاران فەرمانبەرانی ھۆبەکە ئەندام دەبن تیایدا.
٣- نوێنەرایەتی کردنی زانکۆ لە دادگاکان لەو کێشانەی کە بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە زانکۆوە ھەیە.
٤- پاراستنی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکاران.

ھۆبەی گرێبەستە گشتییەکان:
١- ئامادەکردنی تەندەر بۆ ئەو پڕۆژانەی کە پێویستە بە شێوازی تەندەرین ئەنجام بدرێن وە ئەنجامدانی بانگەواز بۆ تەندەری پڕۆژەکان لەڕێگەی ڕۆژنامەکان و بانگھێشتی ڕاستەوخۆوە.
٢- ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەکان و دانانی مەرجەکانی گرێبەست و گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری وەک کافتریا و وێنەگری و فۆتۆکۆپی و ئینتەرنێت، .... ھتد ،وە نوێکردنەوەیان بەپێی ڕێنماییەکان .
٣- چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پڕۆژەکان دروست دەبێت بە ھەموو جۆرەکانیەوە ئەگەر پێویستی کرد ڕەوانەی دادگای تایبەت دەکرێت و نوێنەری یاسایی بۆ دادەنرێت .
٤- وەڵامدانەوەی ئەو نووسراوانەی کە پەیوەندیان بە کاروباری پڕۆژەکانەوە ھەیە بە گشتی.

ھۆبەی موڵکایەتی و زەوی و زار و دادنوسی :
١- بەدواداچوون بۆ زەویەکانی زانکۆ دەکات لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم وەکو (شارەوانی ڕانیە، بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕانیە، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕانیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی،بەڕێوەرایەتی نەخشەدانانی شارەوانی پارێزگای سلێمانی....ھتد) ،بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی تایبەت بە زەویەکانی زانکۆ.
٢- بەدواداچوون و ڕێکخستنی کاروباری شوقەکانی زانکۆ کە مامۆستاو فەرمانبەری تێدا نیشتەجێن.
٣- پاڵپشت بەیاسای دادنوسی ژمارە (٣٣)ی ساڵی (١٩٩٨) ی ھەموارکراو، وە بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٢١٢٧٤) لە ڕێکەوتی (٢٠١٣/١١/٢) دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی زانکۆکان بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی کاروباری دادنوسی بۆ مامەڵەکانی (بەڵێننامە، دەستەبەری، پەسەندکردن).کە ئەم ئەرکە خراوەتە ئەستۆی ئەم ھۆبەیە و بۆئەوەی ساڵانە بەر لە دەسپێکردنی کاری دادنوسی ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر و سەرجەم پارەکان بگەڕێنێتەوە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان و دۆسیەکان ئەرشیف بکات.
ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی
بەشێوەیەکی گشتی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی ھەڵدەستێت بە ڕاپەڕاندنی ھەر کار و مامەڵەیەکی یاسایی کە زانکۆ ئەنجامی دەدات یان لایەنە تیایدا، وە نوێنەرایەتی زانکۆ دەکات لە سەرجەم فەرمانگەکان و دادگاکانی وڵات، وە لە ناوەوەی زانکۆ بۆچوونی یاسایی خۆی دەدات لەسەر سەرجەم ئەو کارانەی ڕوویەکی یاساییان ھەیە کاتێک داوای لێ دەکرێت لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە، وە نوێنەری ھەیە لە سەرجەم لیژنەکانی زانکۆ کە تایبەتن بە کاری یاسایی.

لیستی ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی

ناوی سیانی فەرمانبەر ناونیشانی پیشەیی شوێنی کارکردن کارەکەی پسپۆڕی بڕوانامە
ابراھیم عمر ابراھیم تدریسی٦ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی  بەڕێوەبەر یاسا  ماستەر 
ڕێناس حسێن برایم یاسایی ھۆبەی مولکایەتی وزەوی وزارو دادنوسی  فەرمانبەر ياسا  بەکالۆریۆس
ڕەوا ملا نبی محمود ی.تێبینەر ھۆبەی مولکایەتی وزەوی وزارو دادنوسی   فەرمانبەر  ز.سیاسیەکان بەکالۆریۆس
رۆشنا سلێمان عبداللە یاسایی  ھۆبەی کاروباری یاسایی و داواکان لێپرسراوی ھۆبە یاسا  بەکالۆریۆس 
بێخاڵ غفور تۆفیق یاسایی ھۆبەی کاروباری یاسایی و داواکان  فەرمانبەر یاسا   بەکالۆریۆس
اراز سمایل گە س.تێبینەران  ھۆبەی کاروباری یاسایی و داواکان فەرمانبەر  یاسا بەکالۆریۆس 
برھان الدین حمد نبی ی.تێبینەر ھۆبەی کاروباری یاسایی و داواکان  فەرمانبەر  کارگێڕی  بەکالۆریۆس
سارا صباح محمدشامل   ی.یاسایی ھۆبەی گرێبەستە گشتیەکان  لێپرسراوی ھۆبە  یاسا  بەکالۆریۆس 
ھانا مراد احمد یاسایی ھۆبەی گرێبەستە گشتیەکان فەرمانبەر یاسا بەکالۆریۆس
تارا علی حمە یاسایی ھۆبەی گرێبەستە گشتیەکان فەرمانبەر یاسا بەکالۆریۆس
فائق احمد فتاح ی.راوێژکاری یاسایی ھۆبەی گرێبەستە گشتیەکان فەرمانبەر یاسا بەکالۆریۆس
بەرزان حمە صالح یاسایی ھۆبەی گرێبەستە گشتیەکان فەرمانبەر یاسا ماستەر