University of Raparin Logo

به‌شی سامانی ئاژه‌ڵی

بەشی سامانی ئاژەڵی بەشێکی زانستیە لە ‌زانکۆی ڕاپەرین کە لە ‌ساڵی ٢٠١٥ لەسەر داوای زانکۆی ڕاپەڕین کراوەتەوە بەفەرمانی وەزاری (١٠٣٦٨/٤) لە بەرواری (٢٠١٥/٥/٢٦). ئەم بەشە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ وەردەگرێت کە دەرچووی ئامادەیی بەشی زانستین. سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندن بریتییە لەو پڕۆگرامەی کە لە سەرجەم بەشەکانی تری سامانی ئاژەڵی لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستاندا پەیڕەو دەکرێ، خوێندنی وانەکان بە زمانی ئینگلیزیە و بە تیۆری و پراکتیکی دەخوێندرێن بە سیستەمی ساڵانە لە ‌قۆناغی یەکەم و سیستەمی کۆرسات لە ‌قۆناغە کانی تر. لە قۆناغی سێ‌یەمی خوێندندا لە پشووی ھاویندا خوێندکاران ڕاھێنانی کرداریان پێ دەکرێت لە کێڵگەی بەش و پرۆژەکانی پەیوەندیدار بە بوارەکە. بەشی سامانی ئاژەڵی لەشاری قەڵادزێە.

پەیامی بەش
ئامادەکردنی کادری شارەزا و لێھاتوو لەپسپۆڕی سامانی ئاژەڵی بەپلەی بەکالۆریۆس ،کە توانای ھەبێت بۆ لێکۆڵینەوە، داھێنان و بەدواداچوون و بەکار ھێنانی ئامێر و تەکنەلۆجیای سەردەم لە بواری سامانی ئاژەڵی، بۆ بنیاتنان و بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست و نوێ ، تاوەکو ڕەنگدانەوەی دیار و بەرچاوی ھەبێت لەبەرەو پێشبردن و خزمەتکردنی پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵی، ئەمەش بۆخزمەتی کۆمەڵگای کوردستان بەگشتی.

دیدی بەش
بەشی سامانی ئاژەڵی ھەوڵدەدات بۆئەوەی ببێتە ناوەندێکی زانستی ئاست بەرز بۆ ھاندان و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی زانستی و تەکنیکی ، ھەروەھاپێشکەش کردنی ڕاوێژو بیروڕای زانستی دروست و تازە بۆ پرۆژەی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە بواری سامانی ئاژەڵی و بەشداریکردن لە پەرەسەندن و بەرەو پێشبردنی ئابوری کوردستان و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی لەڕێگای گرینگیدانی زیاتر بە سامانی ئاژەڵی.