University of Raparin Logo

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

مێژووی کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت
كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، له‌ ساڵی ٢٠٠٩، كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی كۆیه‌ بوو، بۆ یه‌كه‌م جار لە ڕانیە كرایەوە، كە سێ بەشی لە خۆدەگرت،‌ بریتی بوون له‌ بەشی (كوردی، عەرەبی، كۆمپیوتەرو بیركاری) كه‌ ئه‌و كات به‌ڕێز دكتۆر (باوه‌دین كریم مولود) ڕاگری كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌كرد و دوایی ستراكچه‌ری كۆلیژه‌كانی زانكۆكه‌مان به‌ فه‌رمانی وه‌زاری ن/٤٢ ڕێكه‌وتی ٢٠١١/٦/٧ و به‌ فه‌رمانی زانكۆیی ٦٢٠/٢٩/٧ ڕێكه‌وتی ٢٠١١/٦/٨ داڕێژرایه‌وه‌، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت كرا به‌ سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌ ژێر هەیکەلی فاكه‌لتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، كه‌ له‌ دوو سكوڵ پێكهاتبوو: ١- سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت ٢- سكوڵی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان و ئه‌و كات به‌ڕێز (م. ڕزگار حاجی صاڵح)، سه‌ره‌تا وه‌كو سه‌رۆكی سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت ده‌ست به‌كاربوو، دواتر به‌ڕێز (د.احمد محمود احمد) بوو به‌ سه‌رۆكی سكوڵ و دواتر به‌ فه‌رمانی زانكۆیی ژماره‌ ٧٣٠ڕێكه‌وتی ٢٠١٣/١١/٤ سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت كراوه‌ته‌ به فاكه‌ڵتیه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و له‌ فاكه‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان جیابۆته‌وه‌، كه‌ له‌ به‌رواری ٢٠١٣/١١/١٠ به‌ فه‌رمانی زانكۆیی ژماره ٧٥٩ به‌ڕێز (دكتۆر احمد محمود احمد) وكو سه‌رپه‌رشتیاری فاكه‌ڵتی و دوایی وه‌كو ڕاگر ده‌ستنیشان كراو و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی،
ئەوفەرمانبەرانەی ئێستا لە دەوام دان و ڕاژەیان لە کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیە ژمارەیان (٣١) سی و یه‌ك فەرمانبەرە و (١)فه‌رمانبه‌ری ته‌نسیبی هه‌یه‌.

پەیامی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ناوەندێكی زانستی پەروەردەییە،
پەیامی سەرەكی بریتیە لە ئامادەكردنی مامۆستای لێهاتوو، بۆ ئەوەی لەو بەش‌و پسپۆرییانەی كە لە کۆلێژدا هەن، ببنە پەروەردەكارێكی باش و وانەبێژێكی سەركەوتوو، لە باخچەی ساوایان و بنەڕەتیدا (باخچەی ساوایان تاكو پۆلی ٩ی بنەڕەتی)

دیدی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت
هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی چەشنی بەرز‌و گەیاندنی کۆلێژی بە ئاستێكی باڵا لە پێگەی فێركردنی زانكۆدا، لە ڕێگەی ڕەخساندنی ژینگەیەكی نمونەیی، بۆ فێربوون، فێركردن، توێژینەوە، خستنەگەڕو بەكارهێنانی توانا مرۆییەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی گرفتە پەروەردەییەكان‌و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی‌و پەروەردەیی گەشەپێدانی توانا مرۆییەكانی كۆمەڵگەی كوردی.

ئامانجی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت كاردەكات بۆ :
پێگەیاندنی كادری شارەزاو لێهاتوو لە بواری زانستی‌و پەروەردەیی بۆ ناوەندەكانی خوێندن .
گرنگیدان بە كەرتی پەروەردە‌و كردنی بە كەناڵی گەشەپێدانی كۆمەڵگەی كوردی.
بەرزكردنەوەی ئاستی کۆلێژ لە ڕووی زانستی‌و پیشەییەوە.
چارەسەركردنی گرفتە پەروەردەییەكان لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستییەوە.