University of Raparin Logo

بەشی زمانی عەرەبی

پوختەیەك دەربارەی بەشی زمانی عه‌ره‌بی


بەشی زمانی عەرەبی بۆ یەكەم جار لەگەڵ كردنەوەی كۆلێژی پەوەردەی بنەڕەتی لە ساڵی ٢٠٠٩، وەكو بەشێكی سەرەكی ئەم کۆلێژە كرایەوە، كە ئەو كات سەر بە زانكۆی كۆیە بوو، مانگی (١٠)دەی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەكەم جار (٣٨) خوێندكار لەم بەشە وەرگیراوەو خوێندن دەستی پێكردووە. و دوا بەدوای دامەزراندنی زانكۆی ڕاپەڕین ساڵی(٢٠١١) بەشی زمانی عه‌رەبی بوو بە بەشێك لە سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆكە، لە ساڵی (٢٠١٢-٢٠١٣)زاینی پۆلێك خوێندكاری وەكو مامۆستا پێشكەش بە كۆمەڵگای كوردی كردوە. ده‌رچووانى به‌شه‌كه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس(B.Sc) ده‌بن له‌پسپۆڕى زمانی عه‌ره‌بی و ده‌توانن به پیشه‌ى مامۆستا له‌خوێندنگا بنه‌ڕه‌تیه‌كان دابمه‌زرێن و هه‌روه‌ها ده‌توانن له ‌دام و و ده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ت دابمه‌زرێن وكاربكه‌ن.
لە ئێستادا ئه‌م به‌شه‌ خاوەنی (١١) یازدە مامۆستای میلاك و مامۆستایەكی گرێبەستە

دیدی بەش
زانکۆکەمان وەک یەکێک لە زانکۆ تازەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی توانای خۆی هەوڵ دەدات، کە ببێتە یەکێک لە زانکۆ جیاواز و دیار و پێشکەوتووەکانی بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەر ئاستی هەرێم، و هەوڵ دەدات ڕۆڵی بەرچاو بگرێت لە بەرەو پێش بردن و گەشەسەندنی کۆمەڵگەی کوردی لە ڕوی توانای زانستی و بوژاندنەوەی دەڤەرکە بە شێوەیەکی تایبەتی، و بەشی زمانی عەرەبی کاردەکات بۆ باشتر کردنی ئاستی خوێندن و ڕێکخستنی هەلی فێربوون و بەرەوپێش چوونی ئاستی زانستی و بەخشینی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بایەخ دان بە هەموو زانستەکان و زمانی عەرەبی و بوارە پەروەردەیەکان. لە گەڵ ڕاهێنان و ئامادەکردنی کادیری شارەزا لەم پسپۆڕیە بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە بە نەوەی دوای خۆیان.

پەیامی بەش
بەشی زمانی عەرەبی یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانکۆکانی وڵاتە ئیسلامیەکان لە ڕوانگەی ئەوەی کە زمانی قورئانی پیرۆزە، و بەشێکی زۆری سەرچاوەکانی ڕۆشنبیری بەم زمانە نوسراوە، و زانکۆکەشمان شان بە شانی زانکۆکانی تر کار دەکات بۆ ڕەخساندنی باشترین هەلی فێربوون و فێرکردن بۆ خوێندکاران، لەبەر ئەوەی زمانی یەکەمی عێراقە و لە هەرێمیش بە زمانی دووەم دادەنرێت، بۆیە پەیاممان ئەوەیە، کە خوێندکاران چالاک تر بکەیین لەم زمانەدا لە کۆتاییش دا ئاستی ڕۆشنبیریان بەرەو پێش بچێت لە بواری پەروەردە و زمان دا و هاندانی فێرخواز و زانست خوازان بۆکارکردن و داهێنان بە گروپ یان بە هاوکاری مامۆستاکانیان بە توێژینەوەو خزمەت کردن بە پێشکەوتن.

ئامانجی بەش
١. پاراستنی زمانی عەرەبی و ڕاستکردنەوەی شێوازی ئاخاوتن لە هەڵەی زمانەوانی.
٢. فێرکردنی زمانی عەرەبی (خوێندنەوەو تێگەیشتن و نوسین و ئاخاوتن)
٣. گەشەپێدانی هەستی ڕەخنە گرانەی بنیاتنەر و سەلیقەی ئەدەبی.
٤. پێگەیاندنی کادیر بۆ قۆتابخانە بنەڕەتیەکان.
٥. برەودان بە توانستی زمانی عەرەبی بۆ ئەوانەی کە ئارەزەمەندن.