University of Raparin Logo

بەشی زمانی ئینگلیزی

پوختەیەک دەربارەی بەشی زمانی ئینگلیزی
به‌شی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت له‌ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) لە ڕانیە کراوەتەوە. ئه‌م به‌شه‌ ده‌رچووانى پۆلى(١٢) وه‌رده‌گرێت به‌شێوازى (قبوڵ مه‌ركه‌زى) له‌ناوه‌ندى وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وە وەکو هەنگاوی یەکەم ٣٦ خوێندکاری وەرگرتووە، خوێندکاران ماوەی چوار ساڵ دەخوێنن و بڕوانامەی بەکالۆرێۆس لە زمانی ئینگلیزی بەدەستدەهێنن. ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانن به‌پیشه‌ى مامۆستا دابمه‌زرێن له‌خوێندنگا بنه‌ڕه‌تییه‌كان, هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌داموده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ت كاربكه‌ن.

پەیامی بەش
بەشی زمانی ئینگلیزی پەروەردەی بنەڕەت لە ڕانیە لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ کراوەتەوە. ئامانج لە کردنەوەی ئەم بەشە ئامادە کردنی خوێندکاری نمونەییە. لەبەرئەوە، بەرەوپێشچونی بەهرەکانی خوێندکارانی خستۆتە بەرچاو بۆ فێربون و فێرکردنی رێگای تازە و باوەکانی زمانی ئینگلیزی. ئەوە شتێکی بەڵگە نەویستە، کە لە ڕۆژگاری ئەمرۆ دا فێربوونی هەر زمانێک گرنگە بە تایبەتیش زمانی ئینگلیزی. دوای زمانی دایک ئینگلیزی بوەتە گرنگترین زمان. کە یارمەتی خوێندکار دەبێت لە ئاسان بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا. ئینگلیزی زمانی زۆرێک لە پەڕتوک و توێژینەوەکانە. لە بەشی زمانی ئینگلیزی دا خوێندکار ئامادە دەکەین تا ببنە پێشەنگ لە بواری پەروەردە دا. تاکو بتوانن توێژینەوە بڵاو بکەنەوە لە بواری زانستیدا و کاریگەریان لەسەر نەوەی داهاتوی کۆمەڵگاکەمان هەبێت. هانی ئەو مامۆستایانە دەدەین کە پڕۆژەیان هەبێت لە دەڤەرەکەدا تا ئستی زانستی خۆیان بەرز بکەنەوە زیاتر ورد ببنەوە لە ڕێگاکانی وانە وتنەوە.

دیدی بەش
کێشەی خوازیارانی زمان بە گشتی کەم ئەزمونی ئەو مامۆستایانەیە کە پێشتر وانەیان پێ وتوون لە ناوەندەکانی خوێندندا و شارەزای شێوازی نوێی وانە وتنەوەی زمانی نین. و هەروەها شارەزای دەرونی منداڵان و هەرزەکاران نین. لەبەرئەوە، مامۆستایانی شارەزا شێوازی نوێ و جیاواز دەگرنە بەر وەک ئەوەی پەنا دەبەنە بەر کردنی کاری بە کۆمەڵ لە پۆلدا. ئەو بەشە گەنجی چالاک بەرهەم دێنێت کە ڕۆڵی ئەرێنیان هەبێت لەو بوارەدا بۆ کۆمەڵگە.

ئامانجەکان:
١. بە چوار ساڵ خوێندنی زمانی ئینگلیزی ئەم بەشە ئامانجیەتی مامۆستای پڕۆفیشناڵی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەکانی ئەم دەڤەرە ئامادە بکات.
٢. دەرچوانی ئەم بەشە مامۆستای پڕۆفیشناڵ دەبن بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەکان و دەبنە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی.
٣. پڕکردنەوەی پێداویستی خوێندنگا بنەڕەتیەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە.
٤. دەرچووی لێهاتوو پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکات، کە بە بەجۆرێك کاربکات ڕۆڵی ئەرێنی خۆی لەم نێوەندەدا بگێڕێت.
٥. دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە، بۆ ئەوەی هاوکاری یەکتربن لە پڕۆفیشناڵکردنی دەرچوانی کۆلێژەکە.