University of Raparin Logo

به‌شی باخچەی ساوایان

پوخته‌یه‌ك دەربارەی بەشی باخچەی ساوایان
باخچەی ساوایان بەشێكە سەربە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، لە ساڵی ٢٠١٢ به‌ فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ ٦٦٧ن ڕێکه‌وتی ٢٠١٢/٦/١٧ و فه‌رمانی زانكۆیی ژماره‌ ٥٨٤ ڕێكه‌وتی ٢٠١٢/٦/٢٥ كراوەتەوە، یەكەم گروپی خوێندكارانی وەرگرتووە ماوەی خوێندن لەم بەشەدا (٤) ساڵە و سیستەمی خوێندنی ساڵانە پەیڕەو دەكرێت، و دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆس(B.sc) لەبواری پەروەردەكردنی منداڵ لە قۆناغی باخچەی ساوایان، لەئێستادا تەنها دوو قۆناغی خوێندنی هەیە ژمارەی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم (٧٢) خوێندكار و خوێندكارانی قۆناغی دووەمی (٦٠)خوێندكارە بەشێوەیەكی گشتی ئەو بابەتانەی لەم بەشە دەخوێنرێت بریتین لەپەروەردەیی و سایكۆلۆجییەكانی وەك (دەرونزانی گشتی و دەرونزانی پەروەردەیی دەرونزانی منداڵ و فەلسه‌فە و بنەماكانی پەروەردە و بابەتگەلێكی تر، كە پەیوەندییان بە پەروەردەكردنی منداڵ لەسەر بنەماكانی زانستی و سەردەمییانە هەیە.

په‌یامی به‌ش
١-ئامادەكردنى كادرى پسپۆڕ بۆ كەرتى پەروەردە بە كواڵیەتيەكى بەرز بەمەبەستى وەگەڕ خستنيان لە باخچەكانى ساوايان و بەشدارى پێكردنيان لە بنياتنانى تاكێكی هۆشيار و په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست.
٢-ئامادەكردنى توێژەرى پەروەردەى ئەكاديمى بە مەبەستى هاوكارى كردنى كۆمەڵگە لە دەست نيشانكردن و بەدواداچوون كێشەكانيان و دۆزينەوەى چارەسەرى زانستيانە بۆيان، بەشدارى كردن لە گۆڕانێكى ئەزموونى.

دیدی به‌ش
١-دروست كردنى كادیرى زانستى بۆ بەشەكە، بە سوود وەرگرتن لەو دەرفەتانەى تواناسازى و ناردنە دەرەوەى مامۆستايان بۆ خوێندن.
٢-سوود وەرگرتن لە تواناى كادرو مامۆستايانى زانكۆكانى ترى كوردستان و بانگهێشت كردنيان بۆ سازدانى سمينار و كۆرى زانستى.
٣-سازدانى گەشتى زانستى بۆ باخچە نموونەييەكانى كوردستان بە مەبەستى لە نزيكەوە ئاشنا بوون لەگەڵ چۆنيەتى پراكتيزەكردنى سيستەمەكانى فێركردن لە باخچەكاندا، بەهرەمەند بوون لە تواناكانى ئەوان.

ئامانجی به‌ش
ئامانجی ئەم بەشە بریتییە لە دروستكردنی كادری پەروەردەی پیشەی بۆ وەزارەتی پەروەردەی بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجە پەروەردەیەكان لە قۆناغی باخچەی ساوایاندا، بەشێوەیەكی كارا و بەدیدێكی تازە و گونجاو لەگەڵ گۆڕانە هەمە لایەنەكانی ژیاندا بەدی بێت.