University of Raparin Logo

بەشی زمانی کوردی

پوخته‌یه‌ک له‌سه‌ر مێژووی به‌شی زمانی کوردی

به‌شی کوردی له‌ساڵی (٢٠٠٩) کراوه‌ته‌وه‌، که‌ سه‌ره‌تا سه‌ر به‌ کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانکۆی کۆیه‌ بووه‌، وه‌ک یه‌که‌م ده‌ستپێک (٤١) خوێندکاری وه‌رگرتووه‌، پاشان دوایی دا‌مه‌زراندنی زانکۆی ڕاپه‌ڕین له‌ساڵی (٢٠١١) ئه‌م به‌شه‌ بووه‌ به‌ به‌شێک له‌ سکوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانکۆکه‌، له‌ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣) یه‌که‌م ده‌سته‌ی ده‌رچوانی وه‌ک مامۆستا پێشکه‌ش به‌ کۆمه‌ڵگای کوردی کردوه‌، له‌ ئێستادا خاوه‌نی (١٢) مامۆستای میلاکه‌، که‌ هه‌شت له‌وانه‌ پسپۆڕی زمانن و سێیان پسپۆڕی ئه‌ده‌بن، ده‌رچوانى به‌شه‌كه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس ده‌بن له‌پسپۆڕى زمانی كوردی و ده‌توانن به‌پیشه‌ى مامۆستا له‌خوێندنگا بنه‌ڕه‌تیه‌كان دابمه‌زرێن و هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌داموده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ت دابمه‌زرێن و كاربكه‌ن.

پەیامی بەش
بەشی زمانی كوردی ڕۆڵی گرنگ لە پێگەیاندنی تاكدا دەگێڕێت، هۆكارێكە بۆ پەروەردە كردنی و برەودان بە زمان و ئەدەبی كوردی وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی، ئاشناكردنی فێرخوازانیەتی بە چەندین بابەتی زانستی و زمانەوانی و ئەدەبی، هونه‌ری، كه‌ڵتوری و پەروەردەیی دەروونی.

دیدی بەش
وەك پێویستی زانكۆ و بە مەبەستی پەروەردەكردن و ئامادەكردنی مامۆستایەكی سەركەوتوو، شارەزاكردنیان بە رێگاو شێوازە نوێیەكانی وانەوتنەوە و بابەتە دەروونیەكان، كە دەبنە هۆكاری خزمەتكردنی بواری پەروەردە و فێركردن و پێشخستنی پڕۆسەی زانستخوازی.

ئامانجەكانی بەش
١. ئامادەكردنی فێرخوازان بەمەبەستی دامەزراندنیان وەك مامۆستا لە چوارچێوەی پەروەردەكاندا.
٢. پێگەیاندنی مامۆستا ڕاهێنراوە لەسەر پراكتیزەكردنی پیشەی مامۆستایەتی لە ڕوی زانستی پسپۆڕی و بنەما پەروەردە نوێیەكانەوە.
٣. چاودێریكردن و بەدواداچونی بەردەوامی پرۆگرامەكانی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتی،گونجاندنیان لەگەڵ پرۆگرامەكانی بەش.
٤. دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ هەمان بەش و كۆلیژە هاوشێوەكانی لە زانكۆكانی تری كوردستان، بەمەبەستی یەكخستنی پرۆگرامەكانی خوێندن و برەودان بە پەیوەندی زانستی.
٥. لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی ئەكادیمی و بەستنی كۆنگرە و ۆرك شۆپ و باسەكانی دەرچوونی فێرخوازان، چالاكانە ئاوڕ لە پێشخستن و هۆكارەكانی دواكەوتنی زمان وئەدەبی كوردی بدرێتەوە.