University of Raparin Logo

به‌شی بیرکاری

پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی به‌شی بیركاری

ئەم بەشە یەكێكە لەبەشە زانستییەكانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین كە بۆساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣) كراوەتەوە. ئەم بەشە دەرچووانی پۆلی(١٢)ی بەشی زانستی وەردەگرێت بەشێوازی (قبوڵ مەركەزی) لەناوەندی وەرگرتنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
خوێندن لەم بەشەدا (٤) ساڵە و سیستەمی خوێندنی ساڵانە پەیڕەو دەكرێت، دەرچووانی بەشەكە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس (B.Sc) دەبن لەبەشی بیركاری (ماتماتیك) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن بەپیشەی مامۆستا دابمەزرێن لەخوێندنگا بنەڕەتیەكان, هەروەها دەتوانن لەدامودەزگا حكومییەكان و كەرتی تایبەت دابمەزرێن و كاربكەن.

پەیامی بەش
بیرکاری بەشێکی گرنگە لە ژیانی رۆژانەی کارکردندا و بناغەیەکە بۆ زانستەکانیتر. یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ بیرکردنەوەیکی ژیرانە. بەشی بیرکاریی پەروەدەی بنەرەت هەوڵدەدات کە ئاستی خوێندن و زانستی بەشەکە بەرزبکرێته‌وه‌ بە شێوازێک، کە لەگەل ڕەوتی خوێندنی سەردەمیاندا بگونجیت. ئەمەش پێویستی بە گۆڕین و پەرەپیدانی شیوازی وانەوتنەوەو بابەتی نوێ و تازە هەیە کە بەشەکە لە ئامانج و بیرکردنەوەیدایە.

دیدی بەش
بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی وانەبێژی و گەیاندنی یەکەکانی بابەتەکانی بیرکاری، دیدی بەشەکەمان بریتییە لە :
• زیادکردنی وانەی رێگەکانی وانەوتنەوەی بیرکاری بۆ هەر چوار قۆناغی خوێندن زیاد بکرێت. ئەوە بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وانەبیژی.
• زیادکردنی زمانی کوردی لەپاڵ زمانی ئینگلیزیدا لە ناو یەکەکانی سەرچاوەکانی خوێندن، کە دەبێتە هۆی خێرایی تێگەییشتن.
• کردنەوی بەشی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکاری سەرجەم خوێندکارانی زانکۆمان، کە راستەوخۆ لەلایەن بەشی بیرکاریوە چاودێری بکرێت. ئەمە لە هاوشێوەی (MathScop) کە لە زۆرێک لە زانکۆکانی بریتانیادا سودی لێوەردەگرن.
• بەشی بیركاری لێکۆلینەوەدەکات لەسەرئەوەی کە نیزامی کۆرسات بهێنرێتە ناو خوێندنی.

ئامانجەکانی بەش
• بەدەستهێنانی مامۆستایەکی سەرکەوتوو، کە بتوانێت وانەکانی بیرکاری بڵێتەوە، تاوەکو قۆناغی ٩ی بنه‌ڕه‌تی.
• بە دەستهێنانی کادری سەرکه‌وەتو لەڕوی تێگەیشتن بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی.
• ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ قۆناغەکانی تری خوێندنی باڵا وەکو ماستەرو دکتۆرا.
• بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن لە بەکارهێنانی بابەتەکانی بیرکاری لە ژیانی رۆژانەیاندا، تاوەکو بتوانن جگە لە بەشە پەروەردەیەکاندا بتوانن لە بازاری کاردا سودی لیوەربگن.