University of Raparin Logo

بەشی زمانی عەرەبی ئێواران

پوختەیەک دەربارەی بەشی زمانی عەرەبی/ ئێواران
به‌شی زمانی عەرەبی له‌ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) ، سه‌ر به‌ کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت بۆ مامۆستایانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ کراوه‌ته‌وه‌، وه‌ک یه‌که‌م ده‌ستپێک ( ٦٤ ) خوێندکاری وه‌رگرتووه‌، ده‌رچووانى به‌شه‌كه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس ده‌بن له‌پسپۆڕى زمانی عەرەبی و تایبه‌ته‌ به‌ مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.

دیدی بەش
زانکۆکەمان وەک یەکێک لە زانکۆ تازەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی توانای خۆی هەوڵ دەدات کە ببێتە یەکێک لە زانکۆ جیاواز و دیار و پێشکەوتووەکانی بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەر ئاستی هەرێم، و هەوڵ دەدات ڕۆڵی بەرچاو بگرێت لە بەرەو پێش بردن و گەشە سەندنی کۆمەڵگەی کوردی لە ڕوی توانای زانستی و بوژاندنەوەی دەڤەرکە بە شێوەیەکی تایبەتی، و بەشی زمانی عەرەبی کاردەکات بۆ باشتر کردنی ئاستی خوێندن و ڕێکخستنی هەلی فێربوون و بەرەوپێش چوونی ئاستی زانستی و بەخشینی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بایەخ دان بە هەموو زانستەکان و زمانی عەرەبی و بوارە پەروەردەیەکان. لە گەڵ ڕاهێنان و ئامادە کردنی کادیری شارەزا لەم پسپۆڕیە بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە بە نەوەی دوای خۆیان.

پەیامی بەش
بەشی زمانی عەرەبی یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانکۆکانی وڵاتە ئیسلامیەکان لە ڕوانگەی ئەوەی کە زمانی قورئانی پیرۆزە، و بەشێکی زۆری سەرچاوەکانی ڕۆشنبیری بەم زمانە نوسراوە، و زانکۆکەشمان شان بە شانی زانکۆکانی تر کار دەکات بۆ ڕەخساندنی باشترین هەلی فێربوون و فێرکردن بۆ خوێندکاران، لەبەر ئەوەی زمانی یەکەمی عێراقە و لە هەرێمیش بە زمانی دووەم دادەنرێت، بۆیە پەیاممان ئەوەیە کە خوێندکاران چالاک تر بکەیین لەم زمانەدا لە کۆتاییش دا ئاستی ڕۆشەنبیریان بەرەو پێش بچێت لە بواری پەروەردە و زمان دا و هاندانی فێرخواز و زانست خوازان بۆکارکردن و داهێنان بە گروپ یان بە هاوکاری مامۆستاکانیان بە توێژینەوەو خزمەت کردن بە پێشکەوتن.

ئامانجی بەش
١- پاراستنی زمانی عەرەبی و ڕاستکردنەوەی شێوازی ئاخاوتن لە هەڵەی زمانەوانی.
٢- فێرکردنی زمانی عەرەبی (خوێندنەوەو تێگەیشتن و نوسین و ئاخاوتن)
٣- گەشەپێدانی هەستی ڕەخنە گرانەی بنیاتنەر و سەلیقەی ئەدەبی.
٤- پێگەیاندنی کادیر بۆ قۆتابخانە بنەڕەتیەکان.
٥- برەودان بە توانستی زمانی عەرەبی بۆ ئەوانەی کە ئارەزەمەندن.