University of Raparin Logo

به‌شی بیرکاری - ئیواران

پوختەیەک دەربارەی بەشی بیركاری/ئیواران:
ئەم بەشە یەكێكە لەبەشە زانستییەكانی سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین كە لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣) كراوەتەوە. ئەم بەشە مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دبڵوم وەر دەگرێت بە مەرجێک ٢ ساڵ خزمەتی مامۆستایەتی هەبێت.
خوێندن لەم بەشەدا (٤) ساڵە و سیستەمی خوێندنی ساڵانە پەیڕەو دەكرێت. دەرچووانی بەشەكە دەبنە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس (B.Sc) لەبەشی ماتماتیك(بیركاری) لە سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتی.

پەیامی بەش
بیرکاری بەشێکی گرنگە لە ژیانی رۆژانەی کارکردندا و بناغەیەکە بۆ زانستەکانیتر. یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ بیرکردنەوەیکی ژیرانە. بەشی بیرکاریی پەروەدەی بنەرەت هەوڵدەدات کە ئاستی خوێندن و زانستی بەشەکە بەرزبکرێته‌وه‌ بە شێوازێک، کە لەگەل ڕەوتی خوێندنی سەردەمیاندا بگونجیت. ئەمەش پێویستی بە گۆڕین و پەرەپیدانی شیوازی وانەوتنەوەو بابەتی نوێ و تازە هەیە کە بەشەکە لە ئامانج و بیرکردنەوەیدایە.

دیدی بەش
بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی وانەبێژی و گەیاندنی یەکەکانی بابەتەکانی بیرکاری، دیدی بەشەکەمان بریتییە لە :
• زیادکردنی وانەی رێگەکانی وانەوتنەوەی بیرکاری بۆ هەر چوار قۆناغی خوێندن زیاد بکرێت. ئەوە بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وانەبیژی.
• زیادکردنی زمانی کوردی لەپاڵ زمانی ئینگلیزیدا لە ناو یەکەکانی سەرچاوەکانی خوێندن، کە دەبێتە هۆی خێرایی تێگەییشتن.
• کردنەوی بەشی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکاری سەرجەم خوێندکارانی زانکۆمان، کە راستەوخۆ لەلایەن بەشی بیرکاریوە چاودێری بکرێت. ئەمە لە هاوشێوەی (MathScop) کە لە زۆرێک لە زانکۆکانی بریتانیادا سودی لێوەردەگرن.
• بەشی بیركاری لێکۆلینەوەدەکات لەسەرئەوەی کە نیزامی کۆرسات بهێنرێتە ناو خوێندنی.

ئامانجەکانی بەش
• بەدەستهێنانی مامۆستایەکی سەرکەوتوو، کە بتوانێت وانەکانی بیرکاری بڵێتەوە، تاوەکو قۆناغی ٩ی بنه‌ڕه‌تی.
• بە دەستهێنانی کادری سەرکه‌وەتو لەڕوی تێگەیشتن بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی.
• ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ قۆناغەکانی تری خوێندنی باڵا وەکو ماستەرو دکتۆرا.
• بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن لە بەکارهێنانی بابەتەکانی بیرکاری لە ژیانی رۆژانەیاندا، تاوەکو بتوانن جگە لە بەشە پەروەردەیەکاندا بتوانن لە بازاری کاردا سودی لیوەربگن.