University of Raparin Logo

به‌شى زانستى گشتى - ئێواران

پوخته‌يه‌ك دەربارەی به‌شى زانستى گشتى- ئێواران
ئه‌م به‌شه‌ يه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ زانستيه‌كانى (کۆلێژی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت)ى زانكۆى ڕاپه‌رين بۆ سالى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥) كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م به‌شه‌ هه‌لگرانى بڕوانامه‌ى دبلۆم وه‌رده‌گرێت به‌ شێوازى پالاوتن له‌ لايه‌ن ليژنه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ كه‌ له‌ لايه‌ن زانكۆوه‌ پێك ده‌هێنرێت به‌ مه‌رجێك له‌ په‌يمانگا به‌شى زانستىيان ته‌واو كردبێت وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ده‌رچووى پۆلى (١٢) ى به‌شى زانستى بوو بێت.
خوێندن له‌م به‌شه‌ (٤) ساله‌ سيسته‌مى ساڵانه‌ په‌يڕه‌و ده‌كرێت، ده‌رچوانى به‌شه‌كه‌ ده‌بنه‌ هه‌لگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ به‌شى زانستى گشتى /ئێواران له‌ فاكه‌لتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت. ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر پيشه‌ى خۆيان كه‌ مامۆستاى زانستى گشتى يه له‌ خوێندنگه‌ بنه‌ڕه‌تيه‌كان ‌ دواى يه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كانيان له‌لايه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌.

پەیام :
بەشەکانی زانستە تاقیکاریەکان تێکەڵ بە زانستە مرۆڤایەتیەکان دەبێتە هۆکاری بەرەوەپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە بە زانستێکی تازە و نوێ، پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو.خۆشبەختانە زانکۆکەمان دەبێتە چوارەم زانکۆ لە هەرێم کە خاوەنی ئەم بەشە بێت

دیدی بەش :
گرنگیدان بە لایەنە زانستیەکان پێویستیەکی هەنووکەیەیی زانکۆکەمانە، بۆ ئەوەی هاوشانی بەشەکانی تری فاکەڵتیەکەمان بتوانین بۆشایەکانی کۆمەڵگاکەمان پڕ بکەینەوەو گەشە بە توانای خوێندکاران بدەیین لە ڕوی زانستی گشتی و پێکهاتەکانی.

ئامانجەکان:
• پێگەیاندنی کەسانی پسپۆڕ لە بواری زانستی گشتی کە ئێستا پێوستیەکی گرنگی خوێندنگە بنەڕەتیەکانە، چونکە دەرچووی ئەو بوارە کەمە یا خود نیە،دەرچووانی بوارێکی دیاریکراو بۆ نمونه (بایۆلۆجی)ناتوانێت بەشەکانی تری جیولۆجی و فیزیا و کیمیا بڵێتەوە.
• دەرچوانی بەشە زانستیەکان کەمتر ئامادە دەکرێن بۆ وانەوتنەوە، چونکە کەمتر گرنگی بە شێوازەکانی وانەوتنەوە و دەرونزانی ... هتد دەدەن، بەڵام ئێمە لە گەڵ پێشکەشکردنی بابەتە زانستیەکان (بایۆلۆجی،فیزیا،کیمیا،جیۆلۆجی) گرنگی زۆریش دەدەین بە ڕێگاکانی وانەوتنەوە و دەرونزانی
فراوانکردنی بەشەکانی فاکەڵتیمان لە زانکۆکەمانداو ڕەخساندنی هەلی زیاتری خوێندن بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە خوێندنکاران.