University of Raparin Logo

بەشی زمانی ئینگلیزی- ئێواران

پوختەیەک دەربارەی بەشی زمانی ئینگلیزی- ئێواران


به‌شی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت له‌ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) لە ڕانیە کراوەتەوە یۆ مامۆستایانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ کەوا هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن و وانە دەڵێنەوە لە قوتابخانە بنەڕەتیەکاندا وە دەرچوانی پۆلی دوانزدە کە بەشێوەی پارالێل دەخوێنن و وه‌کو ده‌ستپێک (٧١) خوێندکاری وه‌رگرتووه‌.

پەیامی بەش
بەشی زمانی ئینگلیزی پەروەردەی بنەڕەت لە ڕانیە لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ کراوەتەوە. ئامانج لە کردنەوەی ئەم بەشە ئامادە کردنی خوێندکاری نمونەییە. لەبەرئەوە، بەرەوپێشچونی بەهرەکانی خوێندکارانی خستۆتە بەرچاو بۆ فێربون و فێرکردنی رێگای تازە و باوەکانی زمانی ئینگلیزی. ئەوە شتێکی بەڵگە نەویستە، کە لە ڕۆژگاری ئەمرۆ دا فێربوونی هەر زمانێک گرنگە بە تایبەتیش زمانی ئینگلیزی. دوای زمانی دایک ئینگلیزی بوەتە گرنگترین زمان. کە یارمەتی خوێندکار دەبێت لە ئاسان بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا. ئینگلیزی زمانی زۆر پەڕتوک ، توێژینەوەیە. لە بەشی زمانی ئینگلیزی دا خوێندکار ئامادە دەکەین تا ببنە پێشەنگ لە بواری پەروەردە دا. تاکو بتوانن توێژینەوە بڵاو بکەنەوە لە بواری زانستیدا تا کاریگەریان لەسەر نەوەی داهاتوی کۆمەڵگاکەمان هەبێت. هانی ئەو مامۆستایانە دەدەین کە پڕۆژەیان هەبێت لە دەڤەرەکە دا تا ئستی زانستی خۆیان بەرز بکەنەوە زیاتر ورد ببنەوە لە ڕێگاکانی وانە وتنەوە.

دیدی بەش
کێشەی خوازیارانی زمان بە گشتی کەم ئەزمونی ئەو مامۆستیانەیە کە پێشتر وانەیان پێ وتوون لە ناوەندەکانی خوێندندا و شارەزای شێوازی نوێی وانە وتنەوەی زمانی نین. و هەروەها شارەزای دەرونی منداڵان و هەرزەکاران نین. لەبەر ئەوە، مامۆستایانی شارەزا شێوازی نوێ و جیاواز دەگرنە بەر وەک ئەوەی پەنا دەبەنە بەرکردنی کاری بە کۆمەڵ لە پۆلدا. ئەو بەشە گەنجی چالاک بەرهەم دێنێت کە ڕۆڵی ئەرێنیان هەبێت لەو بوارەدا بۆ کۆمەڵگە.

ئامانجەکان:
• هەوڵێکە بۆ یارمەتیدانی هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆمی زمانی ئینگلیزی کە لە قوتابخانە بنەڕەتیەکاندا وانە دەڵێنەوە.
• دەرچوانی ئەم بەشە ئاشنا دەکرێن بە ڕێگا تازەکانی وتنەوەی زمانی ئینگلیزی
• پڕکردنەوەی پێداویستی خوێندنگا بنەڕەتیەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە.
• دەرچووی لێهاتوو پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکات، کە بە بەجۆرێك کاربکات ڕۆڵی ئەرێنی خۆی لەم نێوەندەدا بگێڕێت.
• دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە، بۆ ئەوەی هاوکاری یەکتربن لە پڕۆفیشناڵکردنی دەرچوانی کۆلێژەکە.