University of Raparin Logo

بەشی زانستی کۆمەڵایەتی - ئێواران

پوختەیەک دەربارەی بەشی زانستی کۆمەڵایەتی - ئێواران

به‌شی زانستی کۆمەڵایەتی له‌ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ، سه‌ر به‌ کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت یۆ مامۆستایانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و پارالێل کراوه‌ته‌وه‌، وه‌ک یه‌که‌م ده‌ستپێک (٨٠) خوێندکاری وه‌رگرتووه‌، ، ده‌رچووانى به‌شه‌كه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس ده‌بن له‌پسپۆڕى زانستی کۆنەڵایەتی.

پەیام
بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان وەک بەشێکی گرنگی زانستی کە هەوڵدەدات بۆ پێگەیاندنی نەوەیکی چالاک و بە توانا لە ڕووی زانستیەوە، بۆ ئەم مەبەستە لە چوارچێوەی پلانی دیاریکراویدا، سەرنجی لەسەر پتەوکردنی ئاستی زانستی فێرخوازانی لە بوارەکانی (مێژوو، جوگرافیا، پەروەردەی دەروونی و کۆمەڵایەتی)

دیدی بەش
بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان که ئامانجی سەرەکی پێگەیاندنی نەوەیکی زانستخواز و پەروەردەکراوە بە میتۆدی زانستی و پەروەردەیی و دەروونی، سەرەڕای ئەوە بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان کار بۆ ئەوە دەکات خومەتگوزاری لە ڕووی پڕۆسەی فێرکاری و ڕاهێنانی نایاب و چالاک پێشکەش بکات لە میانی پێگەیاندنی کادری پسپۆر لە بوارە جیاوازەکانی بەشەکەدا بۆ پەرەپێدانی توانا زانستی و زامیاری و لێهاتوویەکانی خوێندکاری لە هەموو بوارەکانی پەروەردەیی و دەروونی و زانستی و دابینکردنی پێداویستیەکانی کۆمەڵگای کوردی بە شێوەیەکی گشتی بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان ئەم ئامانجانەی هەیە.

ئامانجەکان
• ئامادەکردنی کادیری پسپۆر لە بواری بابەتە کۆمەڵایەتیەکاندا بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی قوتابخانە بنەڕەتیەکان
• بەشداریکردن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگای کوردی هاوشان لە گەڵ پسپۆڕیە جیاوازەکانی دی زانکۆکەمان
• بەهێزکردن و پەرەپێدانی توانا داهێنانکاری و ڕۆشنبیری و هزرییەکانی خوێندکاران بە سوود وەرگرتن لە زانستە مەعرفیە نوێیەکان و پیادەکردن و جەختکردنەوە لەسەر کێشەکانی کۆمەڵگا
• پێشخستنی توانا زانستیەکانی خوێندکار لە بوارەکانی (مێژوو، جوگرافیا، پەروەردە و دەروونزانی)