University of Raparin Logo

کۆلێژی زانست

یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی راپەڕین، کە بە فەرمانی وەزاری ژمارە (١٣٧٧) لە بەرواری (٢٠١٤/١١/٢٤) وە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٦٨٠) لە بەرواری (٢٠١٤/١٢/٣) کراوەتەوە، لە سەر بنەمایەکی تۆکمە و زانستی بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین. یەکەم سەرپەرشتیاری کۆلێژی زانست بەرێز( د.محمد ابراهیم  محمد) بووە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥)، وە سەرەتای ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦)ز، هەروەها یەکەم راگری کۆلێژی زانست بەڕێز (د. محمد حمە علی) لە بەرواری دامەزراندنی کۆلێژ تاوەکو ئێستا

دیدی کۆلێژ

کۆلێژی زانست ژینگەیەکی لەبار و گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لەخۆگرتنی خوێندکارە توانادارەکان و پێشکەشکردنی هەلی خوێندن و بەکارهێنانی توانا و وزەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی سەرکەوتوو بۆ، ئەوەی ببنە دەرچووی سەرکەوتو و داهێنەر. هەروەها کۆلێژمان خوێندکاران ئاڕاستە دەکات، کە چۆن بە شێوەیەکی زانسیتانە بیردەکەنەوە و کاری داهێنان ئەنجام دەدەن و ئاسانکاری دەکات بۆ خوێندکاران بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دام و دەزگا زانستیەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا. هەروەها بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار، کە تیایدا هەموو خوێندکارێک مافی بەکارهێنان و بەدواداچوون و پێشخستنی تواناکانیان هەبێت کۆلێژمان هەموو ئەرکێکی یاسایی و پابەندبوون بە ڕەوشتی زانستی خۆی پەیڕەو دەکات. بۆ زامن کردنی ڕێڕە و متمانەی تەواو بە خوێندکارانی خۆی بۆ ئەوەی ببنە تاکی سەرکەووتوو لە بوارەکانی تایبەت بە خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتیمانەکەیان.

پەیامی کۆلێژ

کۆلێژی زانست کە یەکێکە لە کۆلێژە گرنگەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، کاردەکات بە شێوەی کۆمەڵ لە نێوان ستافی کارگێڕی و زانستی و خوێندکاران لە پێناوی بەدیهێنانی ئەم ئەرکانەی خوارەوە:
١- پێشخستن و فراوانکردنی سنوورەکانی زانیاری لە بوارەکانی فیزیا و کیما و بایۆلۆجی.
٢- ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانی هەموو کتێبخانە و تاقیگەکانمان، کە دەبێتە هۆی هاندان و توانادارکردنی خوێندکاران لە پێناو گەیشتن بە ئاستی بەرزترو هۆشمەندی زانستی و لێکۆڵینەوەی زانستی و داهێنان.
٣- هاوبەشیپێکردنی خوێندکاران لەو توانایانەی کە کۆلێژ لەبەردەست دا هەیە، لە سەرچاوەی مرۆیی و زانستی و کەل و پەلی تاقیگەیی لە پێناو تێوەگلاندنیان لە گشت کایەکانی ژیانیان لە داهاتوود بۆ زامن کردنی هەلی کار بۆ خاوەن بەتواناکان و داهێنەران.

ئامانجی کۆلێژ
ئامانجی کۆلێژمان بریتیە لە بەرزڕاگرتنی گیانی کارکردنی خوێندکارانی کۆلێژی زانست و پاراستنی توانا سروشتییەکانیان لە ڕیگای پەروەردەکردن و ڕاهێنانی سەرکەوتوان بۆ ئەوەی ببنە داهێنەر و سەرکردەی زانستی لە پێناو پێشخستنی کۆمەڵ. هەروەها ئامانجیکی تری کۆلێژی زانست بریتییە لە دروستکردنی پەیوەندیەکی نزیک لەگەڵ کۆمەڵ لە بوارە جیاوازەکان لە پێناوی بنیاتنانی کۆمەڵێکی پێشکەوتوو و چالاک و هۆشیار و زرنگ لە ژینگەیەکی تەندروستدا.

ئەنجومه‌نى كۆلێژى زانست

 ز  ناو بڕوانامە  پۆستى كارگێڕى
 ١ محمد حمە علی ڕشید دکتۆرا  ڕاگر
٢ ڕزگار حاجی صالح دکتۆرا یاریدەدەری ڕاگر 
٣ نجم الدین محمد سعید دکتۆرا   سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی
٤ زانا عزیز عبد الکریم دکتۆرا  سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی 
٥ جوامێر ڕسول حمە  ماستەر سەرۆکی بەشی کیمیا 
٦ ابراهیم ناظم قادر ماستەر  سەرۆکی بەشی فیزیا 

کۆی خوێندکارانی کۆلیژی زانست بەیانیان بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧

 بەش/ قۆناغ

قۆناغی یه‌كه‌م

قۆناغی دووه‌م قۆناغی سێیه‌م قۆناغی چواره‌م كۆی خوێندكاران
بایۆلۆجی ٥٠ ١٠٠ ٣٨  ٥١ ٢٣٩
کیمیا ٥٨ ٣٥ ٣٤ - ١٢٧
فیزیا ٦٤ ٦٥ ٣٣ - ١٦٢
کۆی گشتی ١٧٢ ٢٠٠ ١٠٥ ٥١ ٥٢٨