University of Raparin Logo

بەشی بایۆلۆجی

بەشی بایۆلۆجی
بەشی بایۆلۆجی بەشێکی زانستیە سەر بە کۆلێژی زانستە لە زانکۆی ڕاپەرین لە شاری رانیە ،ئەم بەشە ساڵی ( ٢٠١٢-٢٠١٣) دامەزراوە، کە دەرچووانی ئامادەیی بەشی زانستی هەروەها خوێندکارە یەکەمەکانی پەیمانگای تەکنیکی / بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و بەشی تەندروستی کۆمەڵ وەردەگرێت .

دیدی بەش :
پێگەیاندنی کادری پێشکەوتوی شارەزا بە زانستەکانی ژیان لە بواری گیانەوەری و ڕووەکی ژینگەییەوە، هەریەک لە بوارەکانی مایکرۆبایۆلۆجی و بۆماوەیی و مۆلیکیولەر بایۆلۆجی ... هتد، کە زانیاری پێویستن و پەیوەندن بە ژیانی مرۆڤەوە، لە هەردوو لایەنی باشی و خراپییەوە .

پەیامی بەش :
بەشەکەمان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و مامۆستایان بە پێشکەشکردنی بەرنامەی پێشکەوتوی خوێندن و توێژینەوەکان لەسەر ئاستی وڵات و بە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتو کار دەکات بە بوونی تاقیگە و کەل و پەلی پیویست.

ئامانجی بەش :
دەرچوانی ئەم بەشە بەکالۆریۆس وەردەگرن، لە زانستی بایۆلۆجیدا و لە تاقیگەکانی دام و دەزگا تەندروستییەکان و کارگەکانی خۆراک و کوالیتی کۆنترۆل دا خزمەتدەکەن.