University of Raparin Logo

بەشى کیمیا

بەشى کیمیا
بەشى کیمیا بەشێکى زانستییە سەر بە کۆلێژی زانستە لە زانکۆى ڕاپەڕین. لە ساڵى (٢٠١٤) بە فەرمانى وەزارى ژمارە (٤/١١٩٨٩) کراوەتەوە، خوێندن لةم بةشەدا بە زمانى ئینگلیزییەو، سیستەمى خوێندنی بەشەکە بەشێوەی سیستەمى ساڵانەیە، بۆماوەى (٤) چوار ساڵ بەشێوەى پراکتیکى و تیۆرى .

دیدی بەش:
ئامانجی بەشی کیمیا بریتییە لە پێگەیاندنى پسپۆڕى ئەکادیمی و ڕاهێنراو لە بوارى (کیمیاى ئەندامى، نائەندامى، شیکارى، فیزیایى، کیمیای ژیانی، پیشەسازى، ژینگە، خۆراک شیکردنەوە، ماددە سروشتیەکان، دەرمانسازى، چەندین بابەتى تر.

پەیامی بەش:
بەشەکەمان بە بەرزترین کواڵیتی خوێندن خوێنداکارانی پێدەگەێنێت، بە بەکارهێنانی باشترین تەکنیکی خوێندن و تاقیگە و ئامێری پێشکەوتوو بۆ ئەوەی ببنە کەسانی چالاکی کۆمەڵگا لە بواری خۆیانداو بۆ ئەوەی پێشڕەو بن لە توێژینەوە و بازاڕی کاردا.

ئامانجى بەش:
دەرچوانى ئەم بەشە بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان پێ دەدرێت لە بوارى زانستە بنچینەیەکانى کیمیا و دەتوانن وەک تەکنیشن(تەکنیکی) لە تاقیگە تەندروستی و پیشەسازی و کواڵیتی کۆنتڕۆلدا کار بکەن.