University of Raparin Logo

بەشی فیزیا

بەشی فیزیا
بەشی فیزیا بەفەرمانی وزاری ژمارە (٤/١١٩٩٠) لە ( ٢٠١٤/٦/١٧ ) دامەزراوە. سەرەتا وەک بەشێک سەربە سەرۆکایەتی زانکۆ بوە و دواتر لەگەڵ هەردوو بەشی (بایۆلۆجی و کیمیا) فاکەڵتی زانستیان بنیادنا. ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) بریتی بوو لە دەستپێکی وەرگرتنی خوێندکاران لەم بەشە. لە ئێستادا نزیک بە (١٧٠) خوێندکار لە سێ قۆناغ بەردەوامن لە خوێندن. لە ساڵی داهاتووی خوێندندا (٢٠١٧-٢٠١٨) یەکەم دەرچوانی ئەم بەشە پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکرێن.

پەیامی بەش
ئەم بەشە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پێگەیاندنی کادرێکی سەرکەوتوو لە پسپۆڕی فیزیا. بە هۆی ئەوەی کە خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە، دەرچوانی ئەم بەشە توانای بەردەوامبونیان هەیە لە خوێندن لە هەر زانکۆیەکی تر و دەتوانن بە هۆی تێگێشتنیان لە زانستەکە لە پسپۆڕیە وردەکان بەردەوامی بە خوێندن و توێژینەوەی زانستی بدەن.
بابه‌ته‌كان خوێندن بە شێوەیەک داندراون، کە خوێندکاران له‌ گه‌ڵ فیزیكی كلاسیك وه‌ك: (Classical Mechanics, Thermodynamics, Electromagnetism ) و فیزیكی نوێ وه‌ك: (Quantum Mechanics, Nuclear Physics and Solid State Physics) ئاشنا بن و تا ڕاده‌یه‌ك بتوانن یاساكان له‌ تاقیگه‌ دا به‌ شێوه‌ی كرداری به‌ هۆی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت و پێشكه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن.
دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن لە هەر یەک لەم پسپۆڕیە تایبەتیەکانەی خوارەوە ئیش بدۆزنەوە کە هەندێکیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەندێکیتریان لە دەرەوەی وڵات دەستەبەر دەکرێن:
١. مامۆستای فیزیا.
٢. بەکارهێنانی ئامێرە پزشکیەکانی وەک (X-Ray, CT scan, MRI) و چارەسەری سروشتی (Physical therapy)،
٣. گەیاندن (Communication)،
٤. سەنتەری توێژینەوە (Research Center)،
٥. بەرهەمهێنانی وزە بە تایبەتی وزەی پاک یاخود (Renewable Energy).
٦. گەردونناسی (space and astronomy).
٧. کەشناسی و فیزیای زەوی (Geophysics and meteorology).
ئەمانەوە و چەندین پسپۆڕی وردی تر.

دیدی بەش
بەشی فیزیا لەگەڵ هەردوو بەشی (بایۆلۆجی و کیمیا) کۆلێژی زانست سێ بەشی زانستی گرنگیان لە زانکۆ پێکهێناوە. تاقیگەکانی ئەم بەشە لە ئاستێکی بەرز دان بۆ قۆناغی بەکالۆریۆس و سەرەڕای هەبونی چەند ئامێرێک، کە بۆ خوێندنی باڵا دەشێت سودیان لێوەربگیرێت.
ئەم بەشە سەرەڕای گرنگی دانی بە خوێندنی بکالۆریۆس گرنگی بە چالاکیەکانی تری زانستی دەدات، وەک ڕێکخستنی سیمینار و خول و ۆرکشۆپ. سەرەڕای بەئەنجامگەیاندن و بڵاو کردنەوەی چەند توێژینەوەیەک لە ناوخۆی وڵات و لە گۆڤارە زانستیە باوەڕپێکراوەکانی دەرەوەی ووڵات. مامۆستایانی ئەم بەشە لەگەڵ توێژەرانی زانکۆکانی تری هەرێم بەشێوەی کرداری و تیۆری چەند تیمێکیان پێکهێناوە، کە لە ئامانجەکانی داهاتوودا ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دروست کردنی پەیوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانکۆ و سەنتەری توێژینەوەی وڵاتانی تر.

ئامانجەکانی بەش

• به‌شی فیزیا ده‌رچوانێك ئاماده‌ ده‌كات به‌ كۆمه‌ڵێك زانست، توانا و دیدێكی فیزیاویانه‌، كه‌ بتوانن له‌ ئاست و شوێنه‌ جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌مان خزمه‌تێكی شیاو بكه‌ن.
• له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌م به‌شه‌، له‌ گه‌ڵ به‌شه‌ زانسته‌ سروشتیه‌كانی تر بریتی دەبێت لە به‌دی هێنانی ناوه‌ندێكی هزری و زانستی به‌هێز كه‌ توانای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی پێشكه‌وتوو و به‌رهه‌مهێنانی كادری كارا له‌ پسپۆریه‌ زانستیه‌كان.
• هاندان بۆ توێژینه‌وه‌ی پێش كه‌وتوو له‌ زانسته‌كانی فیزیك.
• ئاماده‌كردنی ناوه‌ندێكی هزری هانده‌ر بۆ به‌ره‌و پێش بردنی توانا شاراوه‌كانیان.
• بۆ پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین كۆرسی ستاندا‌رد، بۆ به‌ره‌و پێش بردن و گه‌شه‌ كردنی بواری تازه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ و خوێندن دا.
• ئامانجی ‌ سه‌ره‌كی وانە هەڵبژێردراوەکانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ چوار ساڵی خوێندندا به‌پێی ئه‌و پسپۆڕیه‌ باوانه‌ی كه‌ له‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا باوه‌ ڕێكخراوه‌ و هه‌وڵ ده‌دات له‌ دوو ساڵی یه‌كه‌می خوێندندا تا ڕاده‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆرسه‌كان وه‌رگرێت و له‌ دوو ساڵی كۆتاییدا، زیاتر گرنگی به‌ لایه‌نی كرداری (Applied) بدرێت. هه‌روه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ كۆرسه‌كانی خوێندن له‌ هه‌ر ساڵێكی خوێندن كراوه‌، ده‌كرێت له‌ چوار لایه‌نی (فیزیای ناوه‌كی، فیزیای دۆخی ڕه‌قی و لۆجیكی كاره‌بایی و ئه‌لكترۆنیكس و شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی) پوخت بكرێته‌وه‌.
• خولی هاوینی: ئه‌م خولانەی ئامادەده‌كرێت بۆ ئه‌و خوێندكار و قوتابیانه‌ی له‌م به‌شه‌ ده‌خوێنن کە بریتین لە فیزیای كرداری ده‌بێت وه‌ك: مێدیكاڵ فیزیك (Medical Physics) له‌ یه‌كێك له‌ خه‌سته‌خانه‌كان و فیزیای گه‌یاندن (Communication Physics). تێبینی: ئه‌م خولانە بۆ به‌هیز كردنی ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه‌یه‌ تا بتوانن زانستی فیزیا بگونجێنن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ و بازاڕی كار دوای ته‌واو بوون و ده‌رچوونیان له‌م به‌شه‌.