University of Raparin Logo

کۆلێژی په‌رستیاری

کۆلێژی په‌رستاری له‌ مانگی ٨ ی ساڵی ٢٠٠٨ دامه‌زراوه‌، له‌ سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی کۆلێژی په‌رستاری سه‌ر به‌ زانکۆی کۆیه‌ بوو. دواتر که‌ زانکۆی ڕاپه‌رین له‌ مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠١٠ دامه‌زرا، بوو به‌شێک له‌م زانکۆیه‌. له‌گه‌ڵ دروستبوونی شێوازی فاکه‌ڵتی ئه‌م کۆلیجه‌ بوو به‌ بەش. هه‌روه‌ها لە ساڵى (٢٠١٣) دا لە بەشەوە بوو بە سکوڵ و لەو ساڵەدا بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستى زانکۆى ڕاپەڕین خوێندنى باڵا (ماستەر) لە بوارى (پەرستارى پێگەیشتووان و پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ) کرایەوە دوای دەرچوونی یاکەم خول تێدا. له‌ ساڵی (٢٠١٦) ئەم سکوڵە بوو به‌ کۆلیج. لە هەمان ساڵی خوێندندا ( ٢٠١٦ - ٢٠١٧) خوێندنی دکتۆرای تێدا کراویەوە‌. لە سەرەتایی دامەزراندنی کۆلیژی پەرستاری بەڕێز (د.بەهزاد حمد وسو) وەک یەکەم ڕاگری کۆلیژ و بەرێز (د.زانا عزیز عبدالکریم) وەک یاریدەدەری ڕاگر دەستبەکاربوو. لە ئێستادا بەرێز(پ.ی.د. سناء حسن عبدالصاحب) ڕاگری کۆلیژی پەرستاریە.

دید:
به‌شداریکردن له‌ پێشخستن و به‌رزکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان-عێراق، ئه‌ویش به‌ دابینکردن و ده‌سته‌به‌رکردنی باشترین و به‌رزترین کواڵیتی له‌ فێرکردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ زانستی په‌رستاری و زانسته‌ته‌ندروستیه‌کان.

په‌یام:
باشترکردن و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رزترین ئاستی خوێندن له‌ ڕێی به‌رده‌وامی به‌ره‌وپێشبردنی فێرکردن و توێژینه‌وه‌ی کواڵیتی به‌رز و خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا له‌ بواری په‌رستاری، ئه‌مه‌ش له‌ ژینگه‌یه‌کی زانستى، ئازادى لە بیروڕا، لە ژینگەیەکى کە خوێندکار چەقی فێربوونه‌. بە شێوازی زانستى و پیشەیى. کۆلیژی په‌رستاری خوێندکار ئامادە دەکات بۆ ئەوەى ببێتە پسۆرێکی زانستی پەرستاری لێهاتوو و هەروەها هاوڵاتیه‌کی بەرپرسیار به‌رامبه‌ر به‌ وڵات، خزمه‌ت به‌ هاونیشتیمانیان بکات له‌ پسپۆڕیه‌که‌ی خویدا.
پێکهاتەى زانستى کۆلیج:
لەڕووى زانستیەوە کۆلیجی پەرستارى لە (٣) سێ لقى سەرەکى پێکهاتووە:
١- لقى بنەماکانى پەرستارى (Fundamentals of Nursing)
٢- لقى پەرستارى پێگەیشتووان (Adult Nursing)
٣- لقى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ (Community Health Nursing)
هەر لقێک سەرۆک وبڕیادەرى خۆى هەیە و مامۆستایان و ستافى وانەبێژ بە پێ ى پسپۆڕیان بەسەر ئەو لقە زانستیانەدا دابەش کراون.

ئامانجى کۆلیج:
١. دروستکردنى کادرى شارەزا ولێهاتوو لە بوارى زانستى پەرستارى بۆ دام و دەزگا تەندروستیەکان کە پێداویستیەکانى کۆمەڵگە پڕبکاتەوە.
٢. گرنگى دان بە کەرتى تەندروستى و بەشداریکردن لە گەشەپێدانى کەرتى تەندروستى لە عێراق و هەرێمى کوردستان بە تایبەت.
٣. بەرزکردنەوەى ئاستى کۆلیج لە ڕووى زانستى و پیشەییەوە کە ببێتە پێشەنگى سەرجەم کۆلێجەکانى عێراق.
٤. چارەسەر کردنى گرفتە تەندروستیەکان لە هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى توێژینەوەى زانستیەوە.
٥. بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەی کارمەندانی تەندروستی بە کردنەوەی خول و وەرگرتنیان لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە پسپۆری جیاواز.

بواری کارکردن:
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس له‌ زانستی په‌رستاری (BSc of Nursing)، ده‌توانن له‌ که‌رتی گشتی و که‌رتی تایبه‌ت کار بکه‌ن. له‌ سه‌رجه‌م پسپۆریه‌ جیاوازه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستی.
١. نه‌خۆشخانه‌کان
٢. کلینیکه‌کان
٣. سه‌نته‌ره ‌پزیشکیە تایبەتمەنده‌کان
٤. په‌یمانگه‌ تەندروستیەکان.
٥. ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی و پزیشکی
٦. چه‌ندان شوێنی تر که‌ په‌یوه‌ستن به‌ که‌رتی ته‌ندروستی.