University of Raparin Logo

بەشی پەروەردە و دەرونزانی

دید و ئامانجی بەش:
بەشى پەروەردەو دەرونزانى لە زانکۆى ڕاپەرین _ کۆلێژى پەروەردە /قەڵادزێ بۆ ساڵى خوێندنى (2016 _2017) دامەزراوە و 65 فێرخوازى وەرگرتوە، ستافى بەش پێک هاتوە لە: 8 مامۆستاکە لە خوارەوە ناویان هاتوەو یەک فەرمانبەر کە 4 مامۆستا میلاک و یەک مامۆستا گرێبەست و 3 مامۆستای سەردان تیایدا وانە دەڵێنەوە.

ئامانجى بەش
پێگەیاندنى کادیرى سەرکەتو شارەزا لە بوارى دەرونى و پەروەردەیى و لە پێناو زیاتر خزمەتکردن و بەرەرو پێشبردنى ئەم بوارە لە سنورەکە دا ئەویش لەڕێگاى پێدانى بەرنامەو وانەى زانستى نوێ و سەردەمیانە و ڕاهێنانى بەردەوام بە کادیرەکان لەم بوارەدا، هەروەرها ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەسەرجەم بوارەکانى دەرونزانى و لێکۆڵینەوە لە کێشەکان و دەستنیشانکردنى هۆکارەکان و برەودان بەمەبەستى گرتنەبەرى ڕێگاچارەى کێشەکانى، کە لاى تاک گەڵالَە دەبێت، بایەخدانى زیاتر بە بوارە دەرونى و پەروەردەییەکان لەسەرجەم شوێنەکان، بەتایبەتی ناوەندە پەروەردەییەکان و بەشە تەندروستیەکان، کە زۆر پێویستییان پێیە. ئەمەش لە ڕێگاى بەکارهێنانى پێوەرو ڕاپرسى (Questionnaire) زانستى و جیهانى