University of Raparin Logo

به‌شی زمانی عه‌ره‌بی

دید و ئامانجی بەش:
لەم بەشەدا خوێندکاران فێری زانستەکانی زمانی عەربی دەبن، لەبوارەکانی: (نحو، صرف، بلاغة، الأدب العربى)، ھەروەھا فێربوونی وانەکانی دەروونناسی و ڕێبازەکانی وانەوتنەوە، لەھەموو قۆناغە جیاوازەکاندا.
کردنەوەی چەند ئاسۆیەکی تازە لە بەردەم دەرچوانی بەشی زمانی عەرەبی و ئاشناکردنیان بە سەرچاوە ڕۆشنبیری و زمانی عەرەبی، بۆ ئەوەی بتوانن گفتوگۆ بەم زمانە بکەن و سودی لێ ببینن، ھەروەھا وەستان بەڕووی ھەموو لەمپەرەکان.
دەرچوانی بەشەکەمان کاردەکەن لەچوارچێوەی پەروەردە دا بەمەبەستی پێگەیاندنی مامۆستای بە توانا لە بواری ڕێزمان و ئەدەبی عەرەبیدا، بۆ وانەوتنەوە لە قۆناغی ئامادەیی. لەئێستاشدا خوێندنی ماستەر بۆ یەکەم جار کراوەتەوە لە بەشەکەدا لە ساڵی خوێندن ( ٢٠١٦ – ٢٠١٧).