University of Raparin Logo

به‌شی ئینگلیزی

ئێرە کلیک بکەن بۆ  بینینی  ماڵپەری فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ.

بەشی زمانی ئینگلیزی لە ساڵی 2009 لە قەڵادزێ دامەزراوە. ئامانجی  پرۆگرامەکان و خوێندنی ئەم بەشە بەرەوپێش بردنی توانای فێربوون و فێرکردنی فێرخوازەکانیەتی. بابەتەکانی خوێندن کە بابەتی زمانەوانی و وێزەن، وەکو ئامرازێکی سەرەکی فێرکردن بەکاردەهێنرێن. بەشی زمانی ئینگلیزی گرنگی تایبەتی دەدات بە بەکارهێنانی ڕێگا کاریگەرەکانی فێرکردن و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ فێرکردنی زمان. مامۆستاکان بەردەوام لە هەوڵی بەکارهێنانی مێتۆدی جیاواز و کاریگەر دان بۆ پێشخستنی تواناکانی فێربوونی زمان.
دەرچووەکان توانای پێویستیان دەبێت لە زمان و وێزەی ئینگلیزی؛ کە ئەمەش یارمەتیدەریان دەبێت لە بەردەوامبوون لە کارە ئەکادیمیەکانی داهاتوویان، دۆزینەوەی کار لە زۆربەی کەرتە تایبەتیە جیاوازەکان، و کارکردن لە دامەزراوە حکومیەکان. لە لایەکی تر، ئەو فێرخوازانەی کە لە بەشی ئینگلیزین بەردەوام جێگای گرنگی پێدانی بەشەکە و مامۆستاکانیانن بە شێوەیەک کە بەردەوام هەوڵی بەرزکردنەوەی تواناکانیان دەدرێت لە ڕووی فێرکردن، نووسین، قسەکردن، و چەند کارێکی تری داهاتوویان. ئەمانەش یارمەتیدەردەبن بۆ ئەوەی ببنە فێرخوازی بەردەوام تەنانەت لە دووای تەواوکردنی خوێندنیشیان.

ئامانجە سەرەکیەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی ئەمانەن:

١- بەرزکردنەوەی ئاستی توانای فێرخوازەکان لە فێربوونی زمانی ئینگلیزی (کە ڕێزمان، ووشە، توانای بیستن و قسەکردن و خوێندنەوە و نووسین دەگرێتەوە).

٢- رەخساندنی هەلی ئاشنابوونی فێرخوازەکان بە وێزە و کولتور و مێزووی ئینگلیزی.

٣- بەرەوپێش بردنی تواناکانی فێرخوازەکان لە لێکۆڵینەوە و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە و داهێنەرانە.