University of Raparin Logo

به‌شی زمانی كوردی

دید و ئامانجی بەشی زمانی کوردی
بەشی کوردی ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕێت لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردی لە ڕێی بەستنی سمینار و کۆڕ و لێکۆڵینەوە و نوسین و دانانی کتێب و ھتد. بۆ ئەوەی بتوانێت شان بەشانی زمانەکانی تر ھەردەم لە گەشە و گۆڕان و نوێبوونەوەدا بێ.
بەشی کوردی ئامانجی پێگەیاندنی مامۆستای پسپۆرێتی بواری ئەدەب و زمانی کوردییە، کە بتوانن شارەزاییەکی تەواو لەو دوو بوارەدا بە دەست بھێنن، تا بتوانن لە خوێندنگەکاندا وەک مامۆستایەکی شارەزا و پسپۆر وانە بە خوێندکاران بڵێنەوە، لەھەمان کاتیشدا خزمەت بە فەرھەنگ و کلتوور و داب و نەریتی نەتەوەکەمان بکەن. ھەروەھا پێگەیاندنی مامۆستای زانکۆیە لەڕێی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران لە زانکۆکانی کوردستاندا. تا ئێستا دوو خولی خوێندنی باڵا- ماستەری کردۆتەوە و لە پڕۆگرامی خوێندنی (٢٠١٦ – ٢٠١٧) خوێندنی ماستەرو دکتۆرا دەکاتەوە.
دەرچوانی بەشەکەمان کاردەکەن لەچوارچێوەی پەروەردە دا بەمەبەستی پێگەیاندنی مامۆستای بە توانا لە بواری ڕێزمان و ئەدەبی کوردیدا، بۆ وانەوتنەوە لە قۆناغی ئامادەیی.