University of Raparin Logo

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان

كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌ ساڵى (٢٠٠٤) دامه‌زراوه‌، ئه‌وكاته‌ سه‌ر به‌ (زانكۆى كۆیه‌ ) بووه‌، له‌ ڕێكه‌وتى (٢٠١١/١٠/١٢) خراوه‌ته‌ سه‌ر (زانكۆى ڕاپه‌ڕین)، له‌گه‌ڵ كۆلێژى (په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت) به‌یه‌كه‌وه‌ لكێنراون، به‌ڵام به‌ فه‌رمانى زانكۆییمان ژماره‌ (٧٣٠) له‌ ڕێكه‌وتى (٢٠١٣/١١/١٤) پاڵپشت به‌ فه‌رمانى وه‌زارى ژماره‌ (١٨٠٨) له‌ ڕێكه‌وتى (٢٠١٣/١٠/٢٨) دووباره‌ كراونه‌ته‌وه‌ دوو كۆلێژى سه‌ربه‌خۆ.
كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان, له‌ چوار به‌ش پێكدێت: (مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه‌، یاسا).
ژماره‌ى خوێندكارانى كۆلێژه‌كه‌ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦- ٢٠١٧) بریتییه‌ له‌ (٩٠٤) خوێندكار.
ئه‌م كۆلێژه‌ پێنج خولى ده‌رچووى هه‌یه‌.
ژماره‌ى ده‌رچووانى (١٥٧) خوێندكاره‌، بۆ ساڵى (٢٠١٥- ٢٠١٦)كه‌ خۆیان له‌ به‌شه‌كانى
(مێژوو، جوگرافیا، فه‌لسه‌فه‌) ده‌بیننه‌وه‌، چوونكه‌ به‌شى (یاسا) تاكو ئێستا ده‌رچووى نییه‌.
ئامانجى كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان بریتییه‌ له‌: پێگه‌یاندنى مامۆستا، توێژه‌ر، پارێزه‌ر، كادیرى پسپۆڕو به‌تواناو چالاك له‌ پێناو خزمه‌تكردنى گه‌ل و نیشتیمان و كۆمه‌ڵ و داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم و بوژاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى سێكته‌ره‌كانى ژیان له‌ كوردستاندا.

 

ئه‌نجومه‌نى كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان

 ز  ناو  پۆستى كارگێڕى
 ١  پ.ی. د. پێشه‌وا حمید عبدالله  ڕاگرى كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان
٢ د. سه‌نگه‌ر عه‌لى ڕه‌سول  سه‌رۆكی به‌شى یاسا
٣ د. ساكار محمد حسن  سه‌رۆكى به‌شى جوگرافیا
٤ د. مسلم  محمد حسن  سه‌رۆكى به‌شى فه‌لسه‌فه‌
٥ د. دارا تۆفیق كاكه‌مین  سه‌رۆكى به‌شى مێژوو