University of Raparin Logo

بەشی مێژوو

پوخته‌یه‌ک له‌سه‌ر دیرۆكی به‌شی مێژوو

ئه‌م به‌شه‌ له‌ ساڵى ٢٠٠٤- ٢٠٠٥ دا له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ى كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانى ڕانیه‌ى زانكۆى كۆیه‌ كراوه‌ته‌وه‌، له‌یه‌كه‌م ساڵى خوێندندا نزیكه‌ى (٥٠) خوێندكارى وه‌رگرتووه‌و تا ئیستا نۆ (٩) خولى له‌ خوێند كارانى به‌ كالۆریوسى لىَ ده‌رچووه‌ ، واته‌ خولی یه‌كه‌مى ده‌رچوانی له‌
( ٢٠٠٧-٢٠٠٨ ) و خولی دووه‌مى ( ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ) و خولی سێه‌مى (٢٠٠٩-٢٠١٠ ) و خولی چواره‌مى ( ٢٠١٠-٢٠١١) كه‌ سه‌ربه‌ زانكۆی كۆیه‌ بووه‌، له‌ دواى ئه‌وه‌ى زانكۆى ڕاپه‌رین كرایه‌وه‌ له‌ به‌رواروى ( ٤ /٤ / ٢٠١١ ) به‌شى مێژوو بوو به‌ به‌شێك له‌ سكوڵى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانى سه‌ر به‌ فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌ت و زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان / سكوڵى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان ، خولی یه‌كه‌می ده‌رچوانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین (٢٠١١-٢٠١٢) و خولی دووه‌می ده‌رچوان (٢٠١٢-٢٠١٣) و خولی سێیه‌می ده‌رچوانی (٢٠١٣-٢٠١٤)، خولى چواره‌مى ده‌رچوان (٢٠١٤- ٢٠١٥ )، خولى پێنجه‌مى ده‌رچوان ( ٢٠١٥-٢٠١٦)،كه‌ تا ئیستاش هه‌ر وه‌ك به‌شێك له‌ كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئیستادا چوار قۆناغى هه‌یه‌و ڕێژه‌ى خوێندكارانى (٢٠٨) خوێندكاره‌، (١٩) مامۆستاى میلاكى هه‌یه‌ و (٢) له‌و مامۆستایانه‌ خوێندكارى دكتۆران و له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم درێژه‌ به‌ خوێندنیان ده‌ده‌ن.

دید و په‌یام و ئامانجه‌كانی به‌شی مێژوو

په‌یامی به‌ش
له‌ ڕاستیدا مێژوو گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ژیانى مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌‌ى مێژوو بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ و ئه‌م زانسته‌ په‌یوه‌ندى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌موو زانسته‌كانى تردا هه‌یه‌ به‌ جۆرێك هه‌موو زانسته‌كان مێژووى خۆیان هه‌یه‌، مێژوو له‌ هه‌موو شارستانیه‌ته‌كاندا بایه‌خى تایبه‌تى پێدراوه‌ دواى چه‌رخى پیشه‌سازى و گۆڕانكاریه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كان زانستى مێژوو پێشكه‌وتنى زۆرى به‌ خۆوه‌ بینیوه‌. ئێستا مێژوو یه‌كێكه‌ له‌و زانستانه‌ى له‌ زۆربه‌ى زانكۆكانى جیهان ده‌خوێندرێت و بایه‌خى گه‌وره‌ى پىَ ده‌درێت، له‌سه‌ر ئاستى توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌‌، چه‌ندین سه‌نته‌ر و كۆنفرانس و كۆنگره‌ى گه‌وره‌ى جیهانى بۆ به‌ستراوه‌. دیاره‌ په‌یامى ئێمه‌ش له‌ كردنه‌وه‌ى به‌شى مێژوو بۆ ئاگاداربوونه‌ له‌ مێژووى گه‌لانى جیهان و مێژووى كورد به‌ تایبه‌تى، ئێمه‌ى كورد له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا پێویستى زۆرمان به‌وه‌ هه‌یه‌ بایه‌خى زۆر به‌و زانسته‌ بده‌ین و نه‌وه‌كانمانى له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ بكه‌ین.
بۆیه‌ دواى كردنه‌وه‌ى زانكۆى ڕاپه‌ڕین به‌شى مێژوو یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌شه‌ گرنگه‌كان و تونیوایه‌تى په‌یامى خۆى بگه‌یه‌نێته‌ جێ له‌ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و پێگه‌یاندنى چه‌ندین كه‌س له‌بوارى مێژوودا، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه‌ به‌هۆى زۆرى داواكارى و خواست له‌ سه‌رى توانیویه‌تى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى خۆى به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها به‌شێكى به‌رچاوى ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه‌ توانیویانه‌ هه‌لى كار بۆ خۆیان دابین بكه‌ن. به‌شێكیش له‌ ده‌رچوانى خوێندنى باڵایان له‌ زانكۆكانى كوردستان و ئه‌وروپا و وڵاتانى عه‌ره‌بى ته‌واو كردووه‌ و ئێستا خه‌ریكى خزمه‌تن له‌ زانكۆ و ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمى و زانستیه‌كان.

دیدى به‌ش
دیدى سه‌ره‌كى به‌شى مێژوو پێگه‌یاندنى كادیره‌ بۆ داموده‌زگا جۆربه‌جۆره‌كانى حكومه‌ت. به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین خوێندكارو ده‌رچووى ئه‌م به‌شه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ توانیویانه‌ لێهاتوویى خۆیان بسه‌لمێنن دواى ته‌واوكردنى خوێندن هه‌لى كاریان ده‌ست كه‌وتووه‌ و ئێستا له‌ ناوه‌نده‌كانى زانكۆ و توێژینه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن.

ئامانجى به‌ش
ئامانجى به‌شه‌كه‌مان بریتى یه‌ له‌ زیاتر بره‌ودان به‌ خوێندن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پێگه‌یاندنى كادیر. هه‌روه‌ها ئامانجمانه‌ هه‌وڵه‌كانمان فراوان بكه‌ین له‌ سه‌ر به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ و كۆنفرانسه‌ ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌شدارى خوێندكار و توێژه‌رانى ئه‌م به‌شه‌ به‌ چالاكى جۆراوجۆر. ئامانجێكى ترى ئه‌م به‌شه‌ بریتى بوو له‌ كردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ ئامانجه‌كه‌مان به‌دى هات دواى ئه‌وه‌ى بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٤ - ٢٠١٥ ماسته‌ر له‌ به‌شه‌كه‌ماندا كرایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكى گه‌وره‌ به‌ ناوچه‌كه‌ و زانستى مێژوو ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆیه‌ك بۆ پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵێك پسپۆر بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ بكات.

ژماره‌ى خوێندكارانى قۆناغه‌كانى به‌شى مێژوو(٢٠١٦-٢٠١٧)

قۆناغى یه‌كه‌م قۆناغى دووه‌م قۆناغى سێیه‌م قۆناغى چواره‌م
 ٦٢ ٦٥ ٤٢ ٣٩
كۆی گشتی ٢٠٨