University of Raparin Logo

بەشی یاسا

پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى به‌شى یاسا

مێژووى به‌ش:
به‌شى یاسا به‌پىَ ى نووسراوى فه‌رمانگه‌ى پشكنین و دڵنیایى جۆرى له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ژماره‌(١٤٣٣٠/١١) له‌به‌روارى(٢٠١٢/٧/١١) بڕیارى كردنه‌وه‌ى بۆده‌رچووه‌، به‌ڵام به‌هۆى هه‌بوونى چه‌ند هۆكارێك نه‌یتوانیوه‌ بۆساڵى خوێندنى(٢٠١٢-٢٠١٣) خوێندكار وه‌ربگرێت تاكو سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندنى(٢٠١٣-٢٠١٤)، به‌شى یاسا له‌ئیستادا به‌شێكه‌ له‌كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان.

ئامانجى به‌ش:
به‌شى یاسا كارده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانین و فێربوون به‌تایبه‌ت له‌بوارى پسپۆڕى یاسادا، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ پێگه‌یاندنى كه‌سانى شاره‌زا و چالاك و لێهاتوو به‌شیوه‌یه‌ك كه‌ توانایه‌كى باشیان هه‌بێت بۆ كاركردن له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و ده‌زگا تایبه‌تیه‌كان و، بتوانن له‌بواره‌كه‌ى خۆیاندا ئه‌ركه‌كانیان به‌باشى و سه‌ركه‌وتوویى جىَ به‌جىَ بكه‌ن .

دیدى به‌ش:
هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه‌كه‌مان پێشڕه‌وى به‌شه‌كانى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ بێت و له‌ سه‌ره‌وه‌ى ڕیزبه‌ندى زانكۆكانى جیهان پێگه‌ى خۆى مسۆگه‌ر بكات و شایه‌دى بدرێت بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌كه‌یى و په‌یامه‌ یاساییه‌ به‌رزه‌كه‌ى.

په‌یامى به‌ش:
بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕۆشنبیرى یاسایى له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا له‌ پێناو جێبه‌جێكردنى یاساو هێنانه‌دى سیسته‌م و، پێگه‌یاندنى كادیرى به‌تواناو لێهاتووى یاسایى بۆ دام و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و پارێزه‌رى كارامه‌ بۆ وه‌چنگهێنانى دادپه‌روه‌ریى له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا و، گرنگیدان به‌ توێژینه‌وه‌ى یاسایى ڕه‌سه‌ن كه‌ خزمه‌ت به‌ پلانى ستراتیژى زانكۆمان بكات و پێگه‌كه‌ى به‌رز بكاته‌وه‌ له‌ ڕیزبه‌ندى زانكۆكانى جیهان، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌م كردنى ژینگه‌یه‌كى به‌رچاو و گونجاو له‌گه‌ڵ ڕۆحى یاسا له‌ ڕیگه‌ى جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جۆرى ئه‌و پڕۆگرامانه‌ى كه‌ له‌ به‌شدا ده‌خوێندرێن.

بوارى كاركردن:
١.كه‌رتى گشتى: دامه‌زراندنیان وه‌ك فه‌رمانبه‌رى یاسایى له‌ دام و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت.
٢.كه‌رتى تایبه‌ت: پیشه‌ى پارێزه‌رایه‌تى.
سه‌رنجى زیاتر:
له‌ وه‌رگرتنى خوێندكاراندا بۆ به‌شه‌كه‌مان ده‌رچووى وێژه‌یى به‌ باشتر ده‌زانین له‌ ڕوى پسپۆڕیه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕووى ڕه‌گه‌زه‌وه‌ جیاوازى نییه‌.
ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى ژماره‌(٢٣٤٥٨/٩) له‌ ڕێككه‌وتى (٢٠١٥/١١/١٥)، بڕیار درا به‌ گۆڕینى سیسته‌مى نوێى خوێندن له‌ ڕوى پڕۆگرام و ساڵه‌كانى خوێندن كه‌ له‌ساڵى (٢٠١٥-٢٠١٦) كارى پیده‌كرێت و ساڵانه‌ پڕۆگرامه‌كانى خوێندن دیارى ده‌كرێن كه‌ كۆى ساڵانى خوێندن به‌ پێى سیسته‌مى نوێى خوێندن ( ٥ ) ساڵه‌.

ژماره‌ى خوێندكارانى قۆناغه‌كانى به‌شى مێژوو(٢٠١٦-٢٠١٧)

بەیانیان قۆناغى یه‌كه‌م قۆناغى دووه‌م قۆناغى سێیه‌م قۆناغى چواره‌م کۆ
 ٦٨ ٦٩ ٤٥ ٥١ ٢٣٣
ئیواران ٢٦       ٢٦