University of Raparin Logo

به‌شی فه‌لسه‌فه

پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى به‌شى فه‌لسه‌فه‌:

به‌شى فه‌لسه‌فه‌:
به‌شى فه‌لسه‌فه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان- رانیه‌ له‌ زانكۆی كۆیه‌ له‌ ساڵی (٢٠٠٥-٢٠٠٦) بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌ریمی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌، وه‌ دواى كردنه‌وه‌ى "زانكۆی راپه‌رین له‌ ساڵی ٢٠١٠"، به‌شى فه‌لسه‌فه‌ بوو به‌ به‌شێك له‌ سكولی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، سه‌ر به‌ فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت و زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان وه‌ له‌ ئیستادا سه‌ر به‌ كۆلیژى زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان-ه‌.

ئامانج و په‌یامى به‌شی فه‌لسه‌فه‌:
پێگه‌یاندنی مرۆڤێكه‌ كه‌ توانای بیركردنه‌وه‌ى به‌رزه‌ و ئاسوی ڕوانینی فراوانه‌ و ده‌توانێت به‌ خێراییه‌كی زیاتر ڕه‌هه‌ندى كێشه‌كان ببینێت و باشتر گرفته‌كان بناسێت و ئاسانتر چاره‌سه‌ریه‌كان دیاریبكات.
په‌ره‌پێدان و هاندانی داهێنانه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ى زانستی و پێشنیار و لێكدانه‌وه‌ى نوێ بۆ كێشه‌ مه‌عریفی و هزریه‌كان له‌ ئێستادا.
جه‌ختكردن له‌سه‌ر هزرینی فه‌لسه‌فیی دروست و له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و یه‌كسانی و مافه‌كانى مرۆڤ .
جه‌ختكردن له‌ سه‌ر به‌ كه‌لتووركردنی هزری ره‌خنه‌یی و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ رێگه‌ى گفتوگۆ و تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ره‌وه‌.
پێگه‌یاندنی وانه‌بێژ و مامۆستاى شیاو به‌ مه‌به‌ستى وتنه‌وه‌ى وانه‌ى فه‌لسه‌فى له‌ قوتابخانه‌كاندا.

له‌ به‌شى فه‌لسه‌دا پرۆگرامه‌كان نوێ ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ پێی گونجاندنی له‌ گه‌ڵ پرسیاره‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان و بازاری كار و سیستمی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریدا، هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى خوێندنى ئێوارانین بۆ ره‌خساندنی زۆرترین ده‌رفه‌ت بۆ ئاره‌زوومه‌ندانى زانین ودانایی.
له‌ به‌شی فه‌لسه‌فدا خوێندنى باڵا (ماجستیر) كراوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی كادری پسپۆر وئاست به‌رز له‌ فه‌لسه‌فه‌دا .

 

قۆناغى یه‌كه‌م قۆناغى دووه‌م قۆناغى سێیه‌م قۆناغى چواره‌م کۆ
 ٤٤ ٦٨ ٣٥ ٣٨ ١٨٥
تا ئیستا ٨ خولى ده‌رچووى به‌ شى فه‌لسه‌فه‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆتا خۆل سالى ٢٠١٥-٢٠١٦یه‌.