زانکۆی راپەڕین و زانکۆی کوردستان لە سنە پڕۆژەکاری زانستی هاوبەشیان ڕاگەیاند
"دیداری ڕاپەڕین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان" لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
خوێندکارانی بەشی کیمیا دووەمین فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەیان ئەنجامدا
زانکۆی ڕاپەڕین، کۆنفرانسی"ژن، لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد دا " بەڕێوەچوو
وەفدێكی زانکۆی راپەڕین بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی زانکۆکانی جیهان دەکات
زانكۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بە ( ٧٦٦ ) خوێندکاری دەرچوو بەخشی

ئاگاداری

رادیۆی دەنگی زانکۆ

کاتی پەخش: (8:00 بەیانی تاکو 5:00 دوانیوەڕۆ)
رادیۆیەکی زانستی و ئەکادیمیە بۆ سنوری راپەڕین

زانکۆی راپەڕین و زانکۆی کوردستان لە سنە پڕۆژەکاری زانستی هاوبەشیان ڕاگەیاند

راگەیاندنی زانکۆ

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠١٧/٢/٧، لەکۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین بەسەرۆکایەتی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر "د.موفق خالد" سەرۆکی زانکۆ و لەگەڵ بەڕێز "د.فردین اخلاقیان " سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەشاری سنەی ئێران و وەفدی ھاوڕێی، بڕیاری ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی ھاوبەشدرا.

ھەر لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ئاڵوگۆڕی خوێندکار بەشێوەی سکۆلارشپ بکرێت و ھەر فێرخوازێکیش لەدەڤەری راپەڕین بیەوێت لەزانکۆی کوردستان بخوێنێت لەئاستی ماستەر و دکتۆرا و بەکالۆریۆس لەڕێگەی زانکۆی راپەڕینەوە پشتگیری بکرێت و داشکاندنی (٥٠%)ی بۆ کرێی خوێندنەکەی بکرێت، ھەروەک بڕیاردرا خولی زمانی فارسی لەزانکۆی راپەڕین بکرێتەوە و خولەکە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوەببرێت و سێنتەری زمان لە زانکۆی کوردستانی بڕوانامەی زمان ببەخشێت بە فێرخوازان.

 ھەروەھا بڕیاردرا کە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی ھاوبەشی لەمساڵدا ئەنجامبدرێت لەنێوان ھەردوو زانکۆدا و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری پێویست کراوە لەلایەن کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی راپەڕینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاڵوگۆڕی پڕۆژەی زانستی و فەرھەنگی زیاتر بڕیاریان لەسەر درا. وەک (بوارەکانی کتێبخانەی ئەلکترۆنی و کۆرسی ھاوینە بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین و ھەروەھا ئەنجامدانی توێژینەوەی ھاوبەش).

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەرەسمی بانگھێشتی مامۆستایانی زانکۆی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕاسێکی زانکۆی راپەڕین کە تایبەتە بە "کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی ھزری و درێژەپێدانی زانستی" کە بڕیارە رۆژی ٢٤/٤/٢٠١٧ لە کۆڵێژی پەروەردە/قەڵادزێ بەڕێوەبچێت .

 

چالاکیەکان

 

گوڤاری زانکۆ

 

ڤیدیۆ

پەیوەندی

ئیمەیل:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ژمارە تەلەفۆن : 7480191424(964+)

ئێمە لە: 

      googleplus  Youtube
 

 

لینکەکان

زانکۆ حکومیەکان

زانکۆ ئەهلیەکان

وه‌زاره‌ته‌کان

ئەندامیەتی زانکۆ لە ڕێکخراوەکان