University of Raparin Logo

سازکردنی سیمینارێک تایبەت بە ڕێنمایی و هۆشیارکردنەوە، ناساندنی ئەرک و کاری هێزەکانی ناوخۆ

ڕۆژی یەک شەممە ٢٥ / ١ / ٢٠١٥ بەڕێوەبەرایەتی ڕێنمایی مەعنەوی وەزارەتی ناوخۆ- نوسینگەی ڕاپەڕین بە هاوکاری زانکۆی ڕاپەڕین، هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی ناوخۆ (گومرگ، هاتوچۆ، بەرگری شارەستانی، ئاگرکوژاندنەوە، ژینگە، توندوتیژی دژی ژنان) لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین.

مەبەست و ئامانجی ئەنجامدانی سیمینارەکە ناساندنی ئەرک و کاری هێزەکانی ناوخۆ لە ڕێکخستنی ژیانی هاووڵاتیان و نەهێشتنی ئەو بۆشایی و لێکتێنەگەیشتنەی لە نێوان هێزەکانی ناوخۆ و کۆمەڵگادا هەیە، هەروەها پێدانی ڕێنمای و هۆشیاری وەزارەتی ناوخۆ بە خوێندکارانی زانکۆ.

زانکۆی ڕاپەڕین کۆڕێکی بە ناونیشانی هونەری وتاربێژی سازکرد

 ڕۆژی چوارشەممە ٢١/ ١ / ٢٠١٥ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، سەنتەری ڕۆشنبیری گەنجانی ڕانیە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین کۆڕێکیان بۆ بەڕێز مامۆستا (ئەمین صالح) شارەزا لە گەشەپێدانی مرۆیی لەژێر ناونیشانی (هونەری وتاربێژی) سازکرد.

درێژەی بابەت

بەشی باخچەی ساوایان سیمینارێکی لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ سازکرد

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بەشی باخچەی ساوایان سیمینارێکی بۆ بەڕێز (ئاسۆس شەفیق) پسپۆڕی بواری پەروەردە لەژێر ناونیشانی (هەنگاو بەهەنگاو بۆ زارۆخانە) سازکرد، لە سیمینارەکەدا بەشێکی زۆری مامستایان و خوێندکارانی بەشی باخچەی ساوایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون.