University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری كۆنفڕانسێکی وەرزشی نێودەوڵەتی دەکات

ئارازوو محمود خدر، بڕوانامەی ماستەری هەیە لە بواری وەرزشدا و مامۆستایە لە زانكۆی راپەڕین، بەشداری لە یەكەمین كۆنفرانسی وەرزشی نێودەوڵەتی لە زانكۆی سلێمانی کرد، کۆنفرانسەکە كۆلێژ پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی سلێمانی لە رۆژی ٢٠١٧/٥/١١ ڕێکیخستبوو .

زانكۆی راپەڕین، بەشداری خولێكی تێنسی سەرمێزی كرد

زانكۆی راپەڕین رۆژی (٢٠١٧/٣/٥) بەشداری خولێكی تێنسی سەرمێزی كرد، كە لەلایەن پەیمانگای وەرزشی رانیە كرایەوە.
خولەكە بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی بەهاری (١٩٩١)ی خەڵكی كوردستان كرایەوە، زیاتر لە (٢٠) مامۆستای وەرزشی تیایدا بەشداربوون، زانكۆی راپەرین توانی پلەی چوارەم بەدەستبێنێت.

تیپی بالەی زانکۆی راپەڕین پلەی دووەمی بە دەستهێنا

پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی رانیە بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی (١٩٩١/٥/٣) خولێكی بالەی كردەوە، لە خولەکەدا تیپی بالەی زانكۆی راپەڕین توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.
چەندین تیپی بالەی سنورەکە بەشداریان لە خولەکەدا کردبوو، تیپی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕینیش توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.