University of Raparin Logo

ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین درێژکرایەوە

له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ به‌شه‌كانی خوێندنی ئێواران لە زانكۆی ڕاپەڕین درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، زانكۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواکاری تا یەک هەفتە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی سیستەمی راستەوخۆ و زانکۆلاین، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خوێندنی ئێواران دەکەین کە ماوەی پێشکەشکردن کۆتایی نەهاتووە بەردەوام دەبێت تا هەفتەیەک دوای ڕاگەیاندنی ناوی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

کلیک بکە بۆ ناوی بەشەکان و مەرجەکانی خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین