University of Raparin Logo

راسپاردەکانی سێیەمین کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین بڵاو کرایەوە

راسپاردەکانی سێیەمین کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی "کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بونیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی" لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین بڵاو کرایەوە، بۆ بینینی راسپاردەکان ئێرە کلیک بکەن

گفتوگۆی ماستەرنامە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی نیسان، لەھۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشیار ابراهیم مینە) بە ناونیشانی (شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ دابەشبوون و بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە ئاوزێڵی ڕووباری سەرکەپکان) ئەنجامدرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە (هۆشیار ابراهیم مینە) دەکەین بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری جوگرافیا، هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.
لیژنەی گفتوگۆ :

درێژەی بابەت

سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانکۆی راپەڕین کۆتایی بە کارەکانی هێنا

دوای ئەوەی ڕێکەوتی (٢٠١٧/٤/٢٤) بەچاودێری و ئامادەبوونی "د. یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، "محمود حاجی ساڵح" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و، "د. موفق خالد" سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و، ژمارەیەکی زۆر لە توێژەران و مامۆستایان و خوێندکاران، لە کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی ڕاپەڕین سێیەمین کونفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی "کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بونیادی هزری و درێژەپێدانی زانستی" دەستپیێکرد. 

دەستپێکردنی کارەکانی ئەم کۆنفرانسە هاوکات بوو لەگەڵ (٤۳)هەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی بۆردومانی شار قەڵادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆ، لەماوەی سێ ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا لە حەوت پانێڵدا زیاتر لە (۱۱۰) توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە پێشکەشکران.

درێژەی بابەت