University of Raparin Logo

کاندیدێکی زانکۆی ڕاپەڕین لە بولگاریا سیمینارێک لەسەر کورد پێشکەش دەکات

مامۆستا (م. کمال سمایل محمد البرزنجی) کاندیدێکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پڕۆگرامی (Erasmus Mundus Marhaba) کە خوێندکاری دکتۆرایە لە بواری زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی (UCTM) لە ووڵاتی بولگاریا.
ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/١٢/١٢ سیمینارێکی لەسەر نەتەوەی کورد بە ناونیشانی (Kurdish Nation: “The Kurds have no friends but the mountains”) پێشکەشی خوێندکارانی بیانی لە (Erasmus Projects) لەسەنتەری زمانی زانکۆی (UCTM) لە شاری سۆفیا لەووڵاتی بولگاریا کرد .

تەوەری سەرەکی سیمینارەکە باسکردن بوو لە دۆزی نەتەوەی کورد وەک مێژووی کورد و زمان و دیالێکتەکانی نەتەوەی کورد و، پاشان داگیرکردنی خاکی کوردستانی گەورە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە، هەروەک لە تەوەرێکی تری سیمینارەکەدا باسی سەرکردەی بەناوبانگی کورد (سوڵتان سەلاحەددین ئەیوبی ١١٣٧-١١٩٣) هەروەها ڕونکردنەوەی نەخشەی کوردستانی گەرەو تاکو دابەشبونی کوردستانی گەورە بەسەر چوار پارچەدا، ژمارەی نەتەوەی کورد لە هەر چوار بەشەکەی کراوە .

پاشان باسکردنی ئەو نەهامەتیانەی کە بەسەر باشوری کوردستاندا هاتووەو لەسەردەستی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق دژی گەلەکەمان وەک (ئەنفال و وێران کردنی گووندەکان ڕاگواستن و کیمیاباران و ...) بەشێک لە خوێندکاران بە بینینی وینە تراژیدیاکان زۆر خەمباربوون .

لەکۆتایی سیمینارەکەدا، ڕاپەڕینی گەلی کورد لە باشور لە بەهاری ١٩٩١ ، دروستبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان و هێزی پێشمەرگە و پێشکەوتن و کرانەوەی هەڕێمی کوردستان بەڕوی دونیای دەرەوە و پێکەوە ژیانی نەتەوەی کورد لەگەڵ بەشێک لە عەرەب و تورک و...، هەروەها پێکەوە ژیانی ئاینی جیاواز (مسوڵمان، مەسیحی، یەزیدی، کاکەیی، هتد) باس کراون .