University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٦/١٢/٤ لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( ئاوات احمد قادر ) ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکە به‌ناونیشانی (هۆزی مەنگوڕ "١٨٨٠-١٩٤٦" توێژینەوەیەکی مێژوویی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسییە) لەلایەن (پ.ی.د.سامان حسین احمد) مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی سەرپەرشتی توێژینەوەکە کراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار (ئاوات احمد قادر) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ، هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی بڕاوامەی باڵاتری بۆ دەخوازین، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان و داهاتوی وڵاتمان.