University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی "زانکۆی ئەلیکترۆنی زیرەک" پێشکەشکرا

ئەمڕۆ دوو شەممە ۷ / ۱۱ / ۲۰۱٥ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی زانکۆ، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.محمد علی) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆک بەشەکان و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکاران، سیمینارێکی زانستی بۆ بەڕێز (د.دیلان مەجید رۆستەم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەناونیشانی (زانکۆی ئەلیکترۆنی زیرەک) سازکرا.

"د.دیلان" لە سیمینارەکەدا باسی لە بەجیهانی کردنی زانکۆکان کرد و گرنگی پڕۆسەی" زانکۆی ئەلیکترۆنی زیرەک"ی  بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
هەروەک باسی لە میکانیزمی پێشخستنی زانکۆکان کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە زانکۆکان فۆکەس بخەنە سەر کوالێتی وانەوتنەوە و توێژینەوەی زانستی.
لە کۆتاییدا بەڕێز "د.دیلان" وەڵامی سەرجەم پرسیارە زانستییەکانی ئامادەبووانی دایەوە.